ئەمڕۆ نۆرەى نەورۆزە…زاخۆش لە ئەرکێکى قورسە
• نەورۆز نایەوێت پلەکانى پێشەوە چۆڵ بکات
• گەرمە چاوى لە پێشەنگە
یارییەکانى گەڕى هەشتەم لە خولى ئەستێرەکانى عێراق ئەمڕۆ شەممە بەردەوام دەبێت و یانەى نەورۆز لە شارى سلێمانى ڕووبەڕووى گازى شیمال دەبێتەوە.
نەورۆز دەیەوێت بە ڕێچکەى سەرکەوتنەکانى یارییەکانى ڕابردوو بڕوات و پێش وەستانى خولەکە بۆ ماوەى زیاتر لە سێ هەفتە، سێ خاڵى دیکە بنووسێتەوەو لە ڕیزبەندیی پلەکانى پێشەوە بمێنێتەوە.
لەبەرامبەردا گازى شیمال کە ئەم وەرزە یاریگەى نەورۆزى وەک ماڵى خۆى بۆ یارییەکانى لە خولەکەدا جێگیر کردووە چاویان لە سێ خاڵى یارییەکەیە و بە پێى گوتەى ڕاهێنەرى تیپەکە "بۆ یارییەکە تەواو ئامادەن".
هەر لە ڕکابەرییەکانى خولەکە، یانەى زاخۆ لە ئەرکێکى قورس دەبێتە میوانى یانەى گەرمە، کوڕانى زاخۆ بە تەواوى ئەستێرەکانیانەوە گەشتیان ئەنجامداوە و دەیانەوێت بە کەمترین زیان لە یارییەکە دەربچن، لە بەرامبەردا گەرمە کە ئەم وەرزە ئاستێکى باش پێشکەش دەکەن چاویان لە سێ خاڵى یارییەکەیە چونکە بە بردنەوە ڕاستەوخۆ دەچنە پێشەنگى خولەکەوە.

هەولێر براوە بوو
شەوى ڕابردووش لە یەکێک لە یارییەکانى گەڕى هەشتەم یانەى هەولێر سەرکەوتنێکى دیکەى نووسیەوە و بە هاتریکى ئیزێ توانى لە کەربەلا ببباتەوە.

دهۆک نەیتوانى مینا ببڕێت
هەر لە یارییەکانى گەڕى حەوتەمى خولەکە، یانەى دهۆک لەم گەڕەش نەیتوانى ڕێگەى سەرکەوتن بدۆزێتەوە و بە گۆڵێکى یەکسان لەگەڵ مینا هاتنە دەرەوەى یاریگە.

3 کاتژمێر پێش ئێستا