گەڕانەوەی ئەساڵە و کۆنسێرتەکانی بۆ سووریا بۆچی گرنگە؟
حەسەن فەلاح 53 خولەک پێش ئێستا
- خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژی دیاری سووری، ئەساڵە نەسڕی، پاش بەنزیکەی ساڵێک لە ئامادەکاری، گەڕاوەتەوە بۆ سووریا و کۆنسێرت سازدەکات
- زنجیرە کۆنسێرتەکانی دەستیپێکردووە و یەکەم گۆرانیی خۆی لە دیمەشق بە ناونیشانی (ارفع راسك فوق.. انت سوري حر) پێشەکەش کرد
- بەنزیکەی دوو دەیەیە پاڵنەر بە ڕەوشی ئەمنی و سیاسی سووریای نەدیوە
- مازن ناتوڕ، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی سووریا: کاری کردبوو بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ئەساڵە و بە گوتەی خۆی، ئەم خانمە هونەرمەندە، ئێستا سیمبولێکی گەورەی هونەریی سووریایە

باوەڕ ناکەم بۆ جارێکی دیکە لەنێوان سوورییەکاندام... ئەم دیدارە خەونێکی لەمێژینەم بوو، دوعای زۆرم کرد بۆ خودا ئەم قۆناغە بگەڕێتەوە
ئەساڵە نەسڕی

لە سەروبەندی گەڕانەوەی ئەساڵە، چاودێرە موزیکی و سیاسییەکانی وڵاتەکە، گەشبینن بە قۆناغی نوێ، گەڕانەوەی ئەم خانمە هونەرمەندە بە ئومێد و ئاسۆیەکی گەش بۆ سووریا دەچوێنن:
- کۆتاییهاتنی دوورەپەرێزیی ئەساڵە بە واتای کرانەوەی سیاسی دێت لە سووریا
- سازکردنی کۆنسێرت لە دیمەشق بە واتای کۆتاییهاتنی هەژموونی کولتووریی بەشار ئەسەد دێت
- سیمبولی سەرەکییە بۆ قۆناغی گەڕانەوەی هونەر بۆ ئامێزی تەواوی سووریا
- ئەلبوومە نوێیەکەی کە لە 14 گۆرانی پێکدێت، زیندووکردنەوەی کەلەپووری موزیکی و هونەریی سووریایە

حەسەن فەلاح
53 خولەک پێش ئێستا