خەوی شەوان لەم چوار قۆناغە پێکهاتووە

گران جاف 51 خولەک پێش ئێستا

خەوی شەوان لە چوار قۆناغی جیاواز پێکهاتووە و لە هەر یەکێکیاندا کۆمەڵێکی پڕۆسەی جیاواز ڕوودەدەن و سوودی جیاوازیان هەیە

قۆناغی یەکەم:

  • خەوی ڕووکەش: 10-25 خولەک دەخایەنێت
  • لەم قۆناغەدا وردەوردە خەواڵوو دەبین
  • ماسولکەکان خاودەبنەوە، لێدانی دڵ و هەناسەدان هێواش دەبنەوە

قۆناغی دووەم:

  • خەوی مامناوەند: 3.5-4.5 کاتژمێر دەخایەنێت
  • پلەی گەرمیی جەستە و لێدانی دڵ دادەبەزن
  • بەردەوامی بە خەو دەدات و هەڵسەنگاندن بۆ یادگەی کەسەکە دەکات

قۆناغی سێیەم:

  • خەوی قوڵ: 1-2 کاتژمێر دەخایەنێت
  • شەپۆلەکانی مێشک زۆر هێواشن
  • کەسەکە زۆر بە قورسی خەبەری دەبێتەوە
  • ماسولکەکان پشوودەدەن و شانەکانی جەستە ساڕێژ دەبنەوە
  • سیستمی بەرگری بەهێز دەکات

قۆناغی چوارەم:

  • قۆناغی خەوبینین: 1.5-2 کاتژمێر دەخایەنێت
  • مێشک زۆر چالاک دەبێت
  • خەوی نزیک لە ڕاستییەوە دەبینرێت، تیایاندا وێنە و دەنگ دەبینرێن و دەبیسترێن، کەسەکە هەست بە خەوەکە دەکات
    (تووڕە دەبێت، دەترسێت، دڵخۆش دەبێت یان خەمبار دەبێت) و لە پاش خەبەربوونەوە خەوەکەی لەبیر دەمێنێت و دەتوانێت باسی بکات
  • ماسولکەکانی جەستە بە شێوازێکی کاتی ئیفلیج دەبن
  • ئەم قۆناغە گرنگە بۆ یادگە، فێربوون و تێگەیشتن لە هەستەکانمان

بە گشتی لە ماوەی هەشت کاتژمێردا چوار جار ئەم سووڕە تەواو دەکەین، لە نێوان هەر قۆناغێکدا دەکرێت کەسەکە خەبەری ببێتەوە، بەڵام زۆر جار بیری نامێنێت کە شەو خەبەری بووەتەوە.

لە سەرەتای شەودا قۆناغی خەوی قوڵ درێژترە، بەڵام لە بەرەبەیاندا قۆناغی خەوبینین درێژترە.

گران جاف

51 خولەک پێش ئێستا