بۆچی باتمان دووەم بەناوبانگترین پاڵەوانی جیهانی کۆمیکە؟

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا

باتمان، دووەم بەناوبانگترین پاڵەوانی خەیاڵییە لە ئاستی کولتووری کۆمیکدا، ڕێکەوتی 19ی ئەیلوول، وەکو ڕۆژی باتمان دیاریکراوە:

  • ساڵی 1939 لەسەر دەستی بۆب کەین و بیڵ فینگەر دروستکراوە
  • لە گەرمەی جەنگی جیهانیی دووەمدا و ساڵی 1943 بۆ یەکەمجار وەکو زنجیرەی تەلەفزیۆنی، چیرۆکی باتمان بە 15 بەش خراوەتە سەر شاشە
  • ڕکابەر و دوژمنی سەرسەختی باتمان جۆکەرە و ساڵی 1940 کەسایەتییەکەی ئاشکرا کراوە، گەرچی بریاربووە جۆکەر لە یەکەم ئەڵقەیدا بکوژرێت، بەڵام ناوبانگەکەی وای کرد تاوەکو ئێستاش بمێنێتەوە

  • باتمان تەمەن نەگۆڕە و تاهەتایەک بە 34 ساڵیی دەمێنێتەوە
  • شارەزایی لە 125 هونەری جەنگییدا هەیە
  • جیاواز لە هەر پاڵەوانێکی سەروو سرووشتیی دیکە، باتمان خاوەنی هیچ هێزێکی سەروو سرووشتیی و دەرئاسا نییە
  • چیرۆکی باتمان خاوەنی پاشخانێکی فەلسەفییە، چیرۆکی ژیان و کردەوەکانی سەبارەت بە: دادپەروەری، ڕەوشت، ترس و نەخۆشییە دەروونییەکان دامەزراون
حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا