مارتن سکۆرسێزی کار بۆ بەهمەنی قوبادی دەکات
حەسەن فەلاح 51 خولەک پێش ئێستا
- بەهمەنی قوبادی نوێترین فیلمی خۆی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆ نمایش کرد
- فیلمەکە ترسناک و دەروونییە
- مارتن سکۆرسێزی بەرهەمهێنەری جێبەجێکارە
- دەستەیەک لە ئەکتەرانی نێودەوڵەتیی تیایدا بەشدارن
لە نوێترین هەوڵی خۆیدا، بەهمەنی قوبادی، گەورە دەرهێنەری کورد، فیلمێکی نوێی ترسناکی دەروونی بە ناونیشانی "Trees Are Watching" دەرهێناوە و یەکەم نمایشی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرۆنتۆ لە کەنەدا ئەنجامدرا.

یەکەمجارە بەهمەنی قوبادی کار لەسەر فیلمێکی ترسناک دەکات.
چیرۆکی فیلمەکە: دەریا خانمە نووسەرێکە، دەگەڕێتەوە بۆ ماردین لە باکووری کوردستان هاوشانی کچە بچوکە نابیستەکەی؛ لەوێ، دووچاری چەندین ڕووداوی دەروونیی تۆقێنەر دەبێتەوە.

ئەمە یەکەمجار نییە، بەهمەنی قوبادی و سکۆرسێزی بەیەکەوە کار دەکەن:
- ساڵی 2012 لە هەمان فێستیڤاڵ فیلمی وەرزی کەرکەدەنیان پێشکەش کرد
- ساڵی 2019 بەهمەنی قوبادی وەکو کۆمبارس لە فیلمی The Irishmanی سکۆرسێزی بەشدار بوو

بەشێک لە ئەکتەرانی فیلمەکە:
- ئیڤا گرین
- مورات یەڵدریم
- لوکاس ئاکۆشکین
- ئێرین دەمیر
ترەیلەری فیلمەکە:
حەسەن فەلاح
51 خولەک پێش ئێستا