سیمیۆنی باس لە مەترسییەکانی ڕیاڵ مەدرید دەکات و ستایشی مۆرینیۆش دەکات
دیێگۆ سیمیۆنی، ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕەتیکردەوە ئاشکرای بکات ئاخۆ جولیان ئەلڤارێزی ئەرجەنتینی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری دەکات یاخود نا، لە هەمان کاتدا سەرسامی و "ڕێزێکی زۆری" بۆ جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید دەربڕی.
ئەو لێدوانەی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لە میانی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی یارییەکەدا هات، کە سبەی دێربیی مەدرید لە نێوان ئەتلەتیکۆ و ڕیاڵ مەدرید لە یاریگەی "ئایر ڕیاز میترۆپۆلیتانو" بەڕێوەدەچێت.
لە ئێستادا، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیادایە، لە کاتێکدا ڕیاڵ مەدرید بە 15 خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەدایە.
سیمیۆنی تیشکی خستە سەر هۆکارە یەکلاکەرەوەکانی یارییەکە و گوتی: "تایبەتمەندییەکانی هەر تیمێک جیاوازە، ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هێرشبەریدا خێراتر و ڕاستەوخۆتر دەبن لە ئێمە، ئەوان زۆر بەهێزن و بە باشی سوود لەو خاڵە وەردەگرن."
لە کۆتاییدا سیمیۆنی باسی لە مۆرینیۆ کرد و گوتی: "مۆرینیۆ زۆر باش دەزانێت کە چەندە ڕێزم بۆی هەیە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە ئەنجامی یارییەکانی پێشوو هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر دێربی نییە و ڕایگەیاند: "پێموانییە یاریی پێشوو پەیوەندی بە یارییەکەی سبەیەوە هەبێت، هەردوو تیپ یاریزانی زۆر باشیان هەیە، بۆیە دەبێت ئێمە یارییەکە بەرەو ئەو ئاراستەیە ببەین کە بتوانین زۆرترین زیانیان پێ بگەیەنین."
2 کاتژمێر پێش ئێستا