ساروکیان: لە ڕاوندی دووەم ڕوفی دەبورێنمەوە

مەستان حوسامەدین 58 خولەک پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ئیڤێنتی یو ئێف سی 331 لە ساری لۆس ئەینجڵس بەڕێوەدەچێت
  • یەکێک لە ئیڤێنتەکان ڕووبەرووبونەوەی ساروکیان و ڕوفیە
  • ساروکیان بە ئامۆژگاریی ئیسلام ماخاچێڤ خۆی ئامادەکردووە
  • ساروکیان بەڵێن دەدات لە ڕاوندی دوو ڕوفی بە نۆک ئاوت ببورێنێتەوە

بەرەبەیانی زوو یەکشەممە، کاتژمێر 4:00 ئیڤێنتێکی گەورەی یو ئێف سی بەڕێوەیە لە نیوان ئارمان ساروکیان و ماوریسیۆ رووفی.

زنجیرە ئیڤێنتەکانی یە ئێف سی 331  لە شاری لۆس ئەینجڵس شایەتی چەندەها شەڕی توند و سەرنجڕاکێش دەبێت لە نێوان چەندین شەڕکەری جیاوازی پاڵەوانێتییەکەدا.

لەلایەکی دیکەوە و لە یەکێک لە گەورەترین شەڕەکان، ئارمان ساروکیانی ئەرمینی، ڕیزبەندی 2ی پۆلی کێشی سووک، ڕووبەڕووی ماوریسیۆ ڕوفی بەرازیلی دەبێتەوە.

ساروکیان ئاشکرای کردووە دوای ئەو پێکانەی ڕێگەی لێگرت لە ساڵی 2025 لە بەرامبەر ئیسلام مەخاچێڤ یاری بکات، ڕێکخراوی یو ئێف سی  بەڵێنی پێداوە کاتێک لەم یارییەدا سەربکەوێت، ڕاستەوخۆ دەرفەتی ململانێی نازناوی جیهانیی پێبدرێت.

ساروکیان خۆی کێشا و لە کۆنفڕانسی رۆژنمەوانی هەرەشەی لە ڕوفی کرد و وتی: بەڵێن بە هەموو هاندەران دەدەم کە هەموو دەموچاوی بشکێنم و لە ڕاوندی دوو بە نۆک ئاوت دەیبورێنمەوە."

ساروکیان ماوەیەکی زۆرە ئامادەکاریی قورس بۆ ئەم شەڕە دەکات، کە یەکێکە لە شەڕکەرە بەناوبانگەکان و ڤیدیۆی مەشقەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە ترێند، بەتایبەت کە خۆی لە زۆرانبازی زۆر باشە، هاوکات ئیسلام ماخاشیڤی ڕووسی لەگەڵیدایە و بە قسەی ساروکیان خۆی بێت بەیەکەوە پلانیان داناوە و ئیسلام ئامۆژگاریی باشی کردووە تا بە ئاسانی براوەی ئەم شەڕە بێت.

مەستان حوسامەدین

58 خولەک پێش ئێستا