سەرنجڕاکێشترین وانەکان لە پڕۆگرامی گشتیی خوێندنی جیهان
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
بەشێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان، بەمەبەستی دروستکردنی پاشخانێکی دەوڵەمەند بۆ خوێندکار، هەر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی خوێندنەوە، ژمارەیەک وانەی تایبەت لە پڕۆگرامی خوێندندا جێگیر دەکەن کە پاڵنەر بێت بۆ گەشەپێدانی هزر و بیکردنەوەی منداڵ، دیارترینی ئەو وانانە:
- شەتڕەنج: یارمەتیدەر دەبێت بۆ بیرکردنەوە لە داهاتوو، هەژمارکردنی دەرئەنجامی بڕیارەکان و دووجار بیرکردنەوە پێش هەنگاونان

- هەڵهێنانی مەتەڵ: ئەم جۆرە وانەیە، خۆی لە چارەسەرکردنی پەزڵ و هەڵهێنانی مەتەڵ و کردنەوەی گرێ-کوێرە دەبینێتەوە، ئامڕازەکانی بەرجەستەن و لە کەشێکی ئارامدا ئەنجامدەدرێن، لەوانە: چارەسەر و ڕێکخستنەوەی پەزڵ

- وانەکانی ژیان: شێوازێکی کردەیی هەیە، خوێندکارەکان ڕۆڵی جیاواز دەگێڕن کە لە ژیانی ڕۆژانەدا مرۆڤەکان هەیانە، هەمووان لەم وانەیەدا دەبن بە خاوەنی بەرپرسیارێتیی خۆیان و بژاردە و بڕیارەکانیان کاریگەریی لەسەر خۆیان و بەرامبەر دروستدەکات، لە نموونەی یاریی کردەیی ڕۆڵگێڕان (Roleplay)

- وانەی دڵخۆشی: لە وڵاتێکی وەکو ئەڵمانیا، گرنگیی بەم وانەیە دەدرێت، کار دەکرێت بۆ دروستکردنی ئارامیی لە ناخی خوێندکاردا، کەشێک بۆ تێڕامان و گوێگرتن لە هەستەکانی بەرامبەر دەڕەخسێنرێت

- جەنگی ئەلیکترۆنی: لە وڵاتێکی وەکو ئیسرائیل گرنگی بەم وانەیە دەدرێت، ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی منداڵە لەبارەی داهاتووی تەکنەلۆجیا و ئەو مەترسییانەی بەهۆیەوە دروستدەبن

- خۆشنووسی: وڵاتانی چین و ژاپۆن، گرنگییەکی زۆر بەم وانەیە دەدەن، هاندەرێکی گەورەیە بۆ تێڕامان، ئارامبوونەوە، خۆڕاگری و پابەندبوون بە ڕێساکانی زمان

- ژیریی دەستکرد: بەگوێرەی قۆناغە جیاوازەکان، وانەکانی ژیریی دەستکرد لە پڕۆگرامی خوێندنی زۆرێک لە وڵاتانی جیهان نوێیە، کە ئامانج لێی فێرکردنی بەکارهێنان، تێگەیشتن لە پڕۆسێسی ژیرییەکە و بەدەستهێنانی ئەنجامی دروستە لەڕێگەی پێدانی فەرمانی گونجاو

حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا