تەندروستیی کالیفۆڕنیا هۆشداری لە تووشبوون بە سوورێژە دەدات

ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
مەترسیی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە سوورێژە زیادی کردووە بەهۆی ئەوەی گەشتیارێک پێکوتەی سوورێژەی وەرنەگرتووە و دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی بە سوورێژە ماوەتەوە
مەترسیی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە سوورێژە زیادی کردووە بەهۆی ئەوەی گەشتیارێک پێکوتەی سوورێژەی وەرنەگرتووە و دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی بە سوورێژە ماوەتەوە

تەندروستیی کالیفۆڕنیا سەبارەت بە تووشبوون بە سوورێژە، دەڵێت:

  • مەترسیی بڵاوبوونەوە و تووشبوون بە سوورێژە زیادی کردووە بەهۆی ئەوەی گەشتیارێک پێکوتەی سوورێژەی وەرنەگرتووە و دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی بە سوورێژە ماوەتەوە
  • گەشتیارەکە لە چیکاگۆوە بۆ لۆس ئەنجلۆس گەشتی کردووە، ئەو کەسانەی لە هەمان پاس و شەمەندەفەردا بوون لەگەڵ ئەم گەشتیارەدا تووشی سوورێژە بوون
  • %94ـی ئەو کەسانەی تووشی سوورێژە بوون، بەهۆی وەرنەگرتنی ڤاکسینی سوورێژەوە تووشی نەخۆشییەکە بوون

نیشانەکانی تووشبوون بە سوورێژە

  • تایەکی زۆر
  • کۆکە
  • سووربوونەوەی چاو
  • بوونی ئاوی لووت
  • ماندوویی
  • خورانی پێست
  • سکچوون

ئاڵۆزییەکانی تووشبوون بە سوورێژە چین؟

  • هەوکردنی گوێ
  • وشکبوونەوەی جەستە
  • لەدەستدانی بینایی
  • ئاوسان لە مێشک
  • هەوکردنی سییەکان
  • هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسەدان

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

چەند پەیامێکی گرنگ لەبارەی سوورێژەوە لەلایەن پزیشکێکی کوردەوە

ئاسۆ فازیل

1 کاتژمێر پێش ئێستا