قوباد تاڵەبانی: خانەوادەی بەڕێزی کابان بەشێکی گرنگن لە ناسنامەی هونەریی شاری سلێمانی
لە نوێترین بڵاوکراوەی خۆیدا، قوباد تاڵەبانی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانیکردنی هاوژینی هونەرمەندی شەهید (قادر کابان) دەردەبڕێت.

لە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەدا، قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی:
زۆر خۆشحاڵ بووم سەردانی ماڵی نەسرین خان، هاوسەری هونەرمەندی شەهید قادر کابانم کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی ئاگاداربووم. هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ دەخوازم.
لە ستایشی ڕۆڵی قادر کابانیشدا دەنووسێت:
هونەرمەند شەهید قادر کابان جگە لە هونەرەکەی، شۆڕشگێڕێکی گەورەش بوو و هەر بەهۆی کوردپەروەری و شۆڕشگێڕبوونییەوە لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە شەهید کرا.
لە کۆتایی بڵاوکراوەکەشیدا ئاماژە بەوە دەدات:
بە گشتی خانەوادەی بەڕێزی کابان بەشێکی گرنگن لە ناسنامەی هونەریی شاری سلێمانی و هەرگیز ڕۆڵی ئەم خانەوادەیە و بە تایبەت دوو هونەرمەندی مەزن شەهید قادر کابان و خوالێخۆشبوو کەریم کابان لە پێشخستنی هونەری کوردی لەبیر ناکرێن.
زیاتر بزانە:
1 کاتژمێر پێش ئێستا
