پوختەیەک لەبارەی داستانی شیرین و فەرهاد

حەسەن فەلاح 58 خولەک پێش ئێستا

داستانی شیرین و فەرهاد، یەکێکە لە بەناوبانگترین داستانە ئەویندارییەکانی کورد:

  • سەدەی 12ی زایینی، لەسەر دەستی نیزامی گەنجەوی نووسراوەتەوە و لە فەوتان ڕزگاری کردووە
  • خانای قوبادی و ئەڵماس خانی کەنۆڵەیی بە شێوەی شیعر و بە کوردی دایانڕشتووەتەوە

ناوەڕۆکی ئەم داستانە، لەبارەی دروستبوونی خۆشەویستییەکی گەورەیە لە خەونی دوو کارەکتەر بە ناوەکانی شیرین و فەرهاد، فەرهاد، لەگەڵ گەورەبوونیدا، وەکو دەروێشێک بەدوای شیریندا گەڕاوە و پاش بەیەکگەیشتن و دەربڕینی خۆشەویستی، درێژەی داستانەکەیان بە مەرگەسات کۆتایی دێت.


مێژوونووسان کۆکن لەسەر ئەوی: ئەم داستانە ئەویندارییە، لە ئاستێکی دیکەدا، وەکو کەرەستەیەکی گواستنەوە و گێڕانەوەی مێژوو بەکارهێنراوە و هەڵگری مۆرکێکی نەتەوەیی گەورەیە.


هاوکات لە ژیانی ڕاستەقینەشدا، کێوی بێستوون لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەو کێوە دەستنیشان کراوە، کە لە ناوەڕۆکی داستانەکەدا، فەرهاد دەیکۆڵێت.

حەسەن فەلاح

58 خولەک پێش ئێستا