دێربیی مەدرید ئەمڕۆ ئاگرینە

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ریاڵ مەدرید بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای بەرشەلۆنەی پێشەنگەوەیە
  • لە کاتێکدا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پلەی سێیەمدایە
  • ریاڵ مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی جۆزێ مۆرینیۆ ڕووبەڕووی هەندێک ئاستەنگ بووەتەوە
  • ئەتلەتیکۆ بە بێ ئامادەبوونی ئالڤارێز یاری ڕیال سۆسیداد و ئۆساسونای بردەوە

ئەمڕۆ لالیگا یەرکێک لە گرنگترین ڕووداوەکان لەخۆدەگریت، ئەویش یاریی دێربیی مەدریدە لە نێوان هەردوو یانەکەی شاری مەدرید، ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەرێمی کوردستان، یاریگای میترۆپۆلیتانۆ بە ئامادەبوونی زیاتر لە 70 هەزار هاندەر پر دەبێت، کاتێک ئەتلەتیکۆ مەدرید میوناداریی ریاڵ مەدرید دەکات.

ڕیاڵ مەدریدی جۆزێ مۆرینیۆ لە ڕیزبەندی خولی ئیسپانیادا بە جیاوازی 3 خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگەوە دەبیندرێت، لە کاتێکدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پلەی سێیەمی گرتووە، ئەتلەتیکۆ دوای دوو شکستی لەسەر یەک بەرامبەر یانەکانی بلباو و لیڤەرپوول توانی ئاستی خۆی باشتر بکاتەوە، بە شێوەیەک لە دوو یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 3-0 لە ڕیال سۆسیداد و 4-0 لە ئۆساسۆنای بردەوە.

لە لایەکی ترەوە، ڕیاڵ مەدرید  دۆخێکی تا ڕادەیەک باشدا دەبینرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەم مانگەدا تووشی هەندێک هەڵبەز و دابەز بووە؛ لەوانە شکستخواردنی بەرامبەر یانەی بێتیس و تۆمارکردنی گۆڵی سەرکەوتن لە خولەکەکانی کۆتاییدا بەرامبەر ئێلچی کە یانەیەکی کۆتایی ڕیزبەندییە.

بۆ ئەم یارییە چارەنووسسازە لە ڕیزەکانی ریال مەدرید هەریەکە لە میلیتاو، رۆدریگۆ و مێندی ئامادە نابن، لە ڕیزەکانی ئەتلەتیکۆش هەریەکە لە باریۆس و سۆرلۆس بەشداریی ناکەن، هاوکات خولیان ئەلڤارێزیش ئامادەیە و بەشداریی دەکات.

لە کۆی زياتر لە 243 یاریی فەرمی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا جیاوازی نیوانیان زۆرە، چونکە ڕیاڵ مەدرید خاوەنی  119سەرکەوتنە و ئەتلەتیکۆش خاوەنی 59 بردنەوەیە، 58 جاریش یەکسانبوون.

لە دوایین 10 ڕووبەڕووبونەویە نیوانیان، ئەتلەتیکۆ تەنیا سێ جار لە ریاڵ مەدریدی بردووەتەوە، بەڵام سەرکەوتنەکانی و ڕێژەی زۆری چانسی بردنەوەشی زیاتر لە یاریگای خۆیدا بووە.

مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا