بافڵ جەلال تاڵەبانى:ستایشى کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی دەکەم
پووختەی هەواڵەکە:
- بافڵ جەلال تاڵەبانى لە دەباشان لەگەڵ کونسوڵى گشتیی تورکیا کۆبووەوە.
- گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کرا.
- جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەکان بەرەو لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرایەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیى لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی.
ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
- لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا، باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کرا.
- بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی و بە دەرفەتێکی گرنگی ناوبرد بۆ پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان.
- سەرۆکى یەکێتى وەک هەمیشە پشتگیریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەربڕی.
- یەکێتی هەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەدی سەقامگیری و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە شێوازێکی ئاشتییانە.
نووسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەکان بەرەو لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرایەوە.
بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ستایشی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی و بە دەرفەتێکی گرنگی ناوبرد بۆ پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان.
جەختکردنەوە لە پشتگیریی یەکێتی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا
ڕاگەیێنراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکى یەکێتى وەک هەمیشە پشتگیریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەربڕی و رایگەیاند، یەکێتی هەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەدی سەقامگیری و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە شێوازێکی ئاشتییانە.
کۆبوونەوەکە دواى ئەوە هات کە ڕۆژى یەکشەممە لە شارى سلێمانى بە ئامادەبوونی کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی کردەوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کونسوڵی تورکیا بۆ کەناڵ8: هاتووین بۆ سلێمانی باس لە دەرفەتەکان بکەین
قوباد تاڵەبانی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی دەکاتەوە
59 خولەک پێش ئێستا