بەهۆی پێوەدانی هەنگ سەربازێکى عێراق لە کەرکووک بێهۆشە
ژوان نیزام 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- سەربازەکە کوردە و دانیشتووی گوندی تەرجلی سنووری شارۆچکەى لەیلانە و سەربازی سوپای عێڕاقە.
- لەو هێزە هاوبەشەدایە کە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کورستان و حکومەتی عێراق پێکهێنرا.
- سەربازەکە تەمەنى 31 ساڵە و لەنێو ماڵەکەی خۆیدا هەنگ پێوەى داوە و دۆخی تەندروستی تێکچووە.
سەربازێکى عێراق لە کەرکووک بەهۆی پێوەدانی هەنگ دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و بۆ بەشی چاودێریی چڕ دەگوازرێتەوە.
سەربازەکە کوردە و دانیشتووی گوندێکی سنووری شارۆچکەی لەیلانە
سەربازەکە کوردە و دانیشتووی گوندی تەرجلی سنووری شارۆچکەى لەیلانە و سەربازی سوپای عێڕاقە، لەو هێزە هاوبەشەدایە کە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کورستان و حکومەتی عێراق پێکهێنرا.
لە بەشی چاودێری چڕ هێڵراوەتەوە
پەیامنێری کەناڵ8 لە تەندروستیى کەرکووکەوە زانیارى ئەوە دەستکەوتووە سەربازەکە تەمەنى 31 ساڵە و لەنێو ماڵەکەی خۆیدا هەنگ پێوەى داوە و دۆخی تەندروستی تێکچووە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی ئازادی، لە یەکەی چاودێریی چڕ چارەسەری بەپەلەی بۆ دەکرێت و بێهۆشە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
پیاوێکی 44 ساڵ لە کەلار بەهۆی پێوەدانی هەنگەوە گیانی لەدەستدا
ژوان نیزام
1 کاتژمێر پێش ئێستا