دڵشاد شەهاب بۆ کەناڵ8: هیچ هێزێک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت
پووختەی هەواڵەکە:
- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت لە دووشەممەوە هیچ هێزێکی چەکدار لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت.
- پڕۆسەی یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و دەڤەری 1 و 2 بە 11 فیرقەوە دەستبەکار دەبن.
- لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی یەکگرتنەوەکەدا بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوپەیمانان ئامادە دەبن.
- وڵاتانی هاوپەیمانان و ئەمریکا یەکخستنەوەی هێزەکانیان وەک مەرجی سەرەکی بۆ بەردەوامیی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە دانابوو.
ئەوە دەخاتەڕوو دۆسیەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەچێتە قۆناغی فەرمییەوە و لە ڕۆژی دووشەممەوە کۆتایی بە دابەشبوونی هێزەکان دەهێندرێت. ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی ڕێککەوتنێکی چوار ساڵ لەمەوبەری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایە، کە تێیدا یەکگرتنەوەی سەرجەم هێزەکان لە چوارچێوەی 11 فیرقە و دوو هێزی پشتیوانیدا کرابووە مەرجی سەرەکیی مانەوەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کەناڵ8:
- کۆتاییهێنان بە بوونی هەر هێزێکی پێشمەرگە لە دەرەوەی چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە.
- دەستبەکاربوونی فەرمیی هەردوو دەڤەری 1 و 2 پاش واژۆکردنی بڕیارەکە لە ڕۆژی دووشەممەدا.
- ڕێکخستنەوەی تەواوی یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەی 11 فیرقە و دوو هێزی پشتیوانی.
- جێبەجێکردنی خشتەی ڕێککەوتنی 10 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان بۆ چاکسازیی سەربازی.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و حکومەتی فیدراڵ:
لە لایەکی دیکەوە، هاوپەیمانان بەردەوامیی هاوکارییە دارایی و لۆجستییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەستبووەوە بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆسەیە و یەکخستنی تەواوەتیی فەرماندەییەکان. هاوکات حکومەتی فیدراڵیش لە ڕێگەی بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە، وەک نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشدار دەبێت لە چاودێریکردن و پشتگیریکردنی فەرمیی ئەم هەنگاوە سەربازییەدا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ:
ئەمڕۆ یەکگرتنەوەی فەرمیی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە ڕادەگەیەنرێت
59 خولەک پێش ئێستا