پاڵەوانێکى کورد مەدالیاکەى دەبەخشێتە پارێزگارى هەڵەبجە
هەرێز جەمال 3 کاتژمێر پێش ئێستا
لە یاریی پاڵنانی قورساییدا لەسەر ئاستی یانەکانی عەرەب دووەم بووە
خاوەنى ژمارەى عێراق و کوردستانە
نوخشە ناصح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە خانمە یاریزانى کورد، هۆنیا بەختیار کرد کە لە ماوەى ڕابردوودا توانى پلەی دووەم و مەدالیای زیو لە یاریی پاڵنانی قورساییدا لەسەر ئاستی یانەکانی عەرەب بۆ گۆڕەپان و مەیدان کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو دەستەبەربکات.

وەک پێزانینێکیش بۆ پاڵپشتی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئیدارەی پارێزگاى هەڵەبجە بۆ وەرزشکاران، ئەو یاریزانە مەدالیاکەى پێشکەش بە پارێزگار کرد.
پارێزگاریش جەختی لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتیکردنی توانا و بەهرەکانی کچانی وەرزشکار کردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لە ناوچەکەد

هەرێز جەمال
3 کاتژمێر پێش ئێستا