ئەو گالاکتیکۆیەی پێرێز نەیتوانی گرێبەستی لەگەڵ بکات

مەبەست عەدنان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ساڵی 2000، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئۆفەری وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی یانەی شاهانەی پێشکەش بە ماتیۆ ئەلێمانی کرد، کە لەو کاتەدا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕیاڵ مایۆرکا کاری دەکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا زۆر نزیک بوو لە تەواوبوون، بەڵام ئەنتۆنیۆ ئەسێنسیۆ، خاوەنی ئەوکاتی یانەی مایۆرکا، دەستتێوەردانی کرد و داوای لە ئەلێمانی کرد لە یانەکە بمێنێتەوە، لە بەرامبەریشدا پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە و ئۆفەرێکی دارایی گەورەی خستە بەردەمی.

لە ئەنجامدا، ئەلێمانی بڕیاریدا ئۆفەرەکەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتبکاتەوە و مانەوەی لە مایۆرکا هەڵبژارد، کە دواتر لە 31ی ئابی 2000 بە فەرمی بووە سەرۆکی یانەکە.

سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئۆفەرەکە، فلۆرێنتینۆ پێرێز ڕێزی لە بڕیارەکەی ئەلێمانی گرت، تەنانەت دوای چوار ساڵ جارێکی دیکە هەمان ئۆفەری پێشکەش کردەوە، بەڵام ئەلێمانی هەر لە ڕیاڵ مەدرید بەدوور بوو.

لە وەسفی ئەو ڕووداوەدا و بەپێی ئەوەی لە پێرێزەوە گواستراوەتەوە، سەرۆکەکەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە ئەلێمانی دەڵێت: "ئەو تاکە گالاکتیکۆیە کە نەمتوانیوە گرێبەستی لەگەڵ بکەم."

مەبەست عەدنان

2 کاتژمێر پێش ئێستا