بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی هەمیشە هاوکار و پشتیوانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەبێت
پووختەی هەواڵەکە:
- بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی 56ـەمین یادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات
- بافڵ جەلال تاڵەبانی :مامۆستا و زانایانی ئایینی، پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە و بە چاوی رێزەوە لە رۆڵ و ماندوبوونتان دەڕوانین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی 56ـەمین یادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانەوە پیرۆزبایەکی ئاڕاستەکردن و ڕایگەیاند، مامۆستا و زانایانی ئایینی، پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە و بە چاوی رێزەوە لە رۆڵ و ماندوبوونتان دەڕوانین لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگەکەمان بەرەو چاکەی گشتی.
پێگەی زانایانی ئایینی لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاکی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی هەیە، لەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری، برەودان بە بیری میانڕەویی و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەدا.
- دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامی یەکێتی بۆ زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بۆ بەدیهێنانی ماف و خواستەکانیان.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە و پیرۆزباییەدا دەڵێت، بەبۆنەی 56ـەمین یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ستایشی ماندووبوونی زانایانی یایینی ئیسلامی لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە
لە بەشێکی دیکەی پیرۆزباییەنامەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختیکردووەتەوە، مامۆستا و زانایانی ئایینی، پێگەیەکی باڵایان لای ئەوان هەیە و بە چاوی رێزەوە لە رۆڵ و ماندوبوونیان دەڕوانێت لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە بەرەو چاکەی گشتی، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، برەودان بە بیری میانڕەویی و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەدا.
پشتیوانیکردنی بەدیهێنانی ماف و خواستەکانی زانایانی ئایینی ئیسلامی
لە کۆتایدا سەرۆکی پشتیوانی بەردەوامی بۆ یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەربڕیووە بەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەبێت بۆ بەدیهێنانی ماف و خواستەکانی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام و کولتووری جوانی کوردەواری.
3 کاتژمێر پێش ئێستا