فەریق ڕوكن عومەر ساڵح: یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە خەونێکى لەمێژینەى گەلى کورد بووە

جەبار حسین 55 خولەک پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە:

  • فەرماندەى دەڤەرى دوو: هێزەکانى پێشمەرگە قوربانییەکى زۆریان لەپێناو ئازادى و دەستکەوتەکانى کوردستان داوە.
  • فەرماندەى دەڤەرى دوو: پابەندبووین بەو وادەیەی ئەمریکا بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکان دیاریکردبوو.
  • فەرماندەى دەڤەرى دوو: پێویستە شایستە داراییەکانى پێشمەرگە بەگوێرەى دەستوور جێبەجێ بکرێن

فەریق ڕوكن عومەر ساڵح، فه رماندەى دەڤەرى دووى هێزەكانى پێشمەرگە لە میانى بەشداریکردنى لە بوڵتنى هەوڵەکانى کەناڵ8 ڕایگەیاند، یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە خەونێکى لە مێژینەى گەلى کورد بووە، هەروەها هێزەکانى پێشمەرگە ڕۆڵى کاریگەریان لە ڕابردوودا هەبووە و قوربانییەکى زۆریان لە پێناو ئازادى و دەستکەوتەکانى کوردستان داوە.


یاداشتنی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و هێزەکانی پێشمەرگە

  • لە چوار ساڵى ڕابردوودا بەسەرپەرشتى ئەمریکا یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە، کە تێیدا باس لە یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات.
  • ئەمریکا وادەشى بۆ یەکگرتنەوەکە دیارى کردبوو کە ئەمڕۆ کۆتاییهات و یەکیانگرتەوە.
  • فەریق ڕوكن عومەر ساڵح: بەگوێرەى دەستوور عێراق پابەندە بە دابینکردنى شایستەداراییەکانى پێشمەرگە.
  • فەرماندەى دەڤەرى دوو: جیاوازییەکى زۆر لە نێوان مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە و سەربازەکانى عێراق هەیە.
  • فەرماندەى دەڤەرى دوو: پێویستە شایستە داراییەکانى پێشمەرگە بەگوێرەى دەستوور جێبەجێ بکرێن.



ڕاشیگەیاند، لە چوار ساڵى ڕابردوودا بەسەرپەرشتى ئەمریکا یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە، کە تێیدا باس لە یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە دەکات وادەشى بۆ یەکگرتنەوەکە دیارى کردبوو کە ئەمڕۆ کۆتاییهات و یەکیانگرتەوە.


شانازیکردن بەم دەستکەوتە و بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان


گوتیشى، توانیویانە دواى چوار ساڵ لە کارکردنى بەردەوام لەگەڵ هاوبەشەکانیان، ئەو دەستکەوتە بۆ میللەتەکەیان بەدەستبهێنن و پێویستە هەمووان شانازیى پێوەبکەن و لە ژێر یەک چەتردا کاربکەن بۆ ئەوەى بتوانن بەرگرى لە هەرێمى کوردستان بکەن.

لە بارەی شایستە داراییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، لە بارەى شایستە داراییەکانى هێزەکانى پێشمەرگە، فەریق ڕوكن عومەر ساڵح، گوتى، لە دەستووردا ناوى پێشمەرگە وەک بەشێک لە سیستمى بەرگریى عێراق تۆمارکراوە و پێویستبوو لە سەرەتاى جێبەجێکردنى دەستوورەوە شایستە داراییەکان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دابینبکرێن بەڵام نەکرا.

ئەرکی هەموو لایەکە بەرگری لە مافەکانی پێشمەرگە بکات


جەختى لەوەشکردەوە، بەگوێرەى دەستوور، عێراق پابەندە بە دابینکردنى شایستە داراییەکانى هێزەکانى پێشمەرگە لەڕووى پێدانى مووچە و مافەکانیان و ئەرکى هەموو لایەکیشە بەرگرى لە ماف و شایستە داراییەکانى پێشمەرگە بکرێت، چونکە جیاوازییەکى زۆر لە نێوان مووچەى هێزەکانى پێشمەرگە و سەربازەکانى عێراق هەیە.
بەپێویستیشى زانى، لە دواى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئەو جیاوازییە نەهێڵرێت و ماف و شایستە داراییەکانى پێشمەرگە بەگوێرەى دەستوور جێبەجێبکرێن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

نێچیرڤان بارزانی: ڕۆژێکی مێژووییە لە بونیادنانی دەوڵەتداری و دامەزراوەکانمان

مەسرور بارزانی: یەکگرتنەوە هەنگاوی یەکەم بوو، قۆناغی داهاتوو بەنێودەوڵەتیکردنی سوپای پێشمەرگەیە

شۆڕش ئیسماعیل: ئاستەنگەکانمان تێپەڕاند و سوپای یەکگرتووی نیشتمانی لەدایکبوو

هاونیشتمانیانی کوردستان پێشوازی لە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن

جەبار حسین

55 خولەک پێش ئێستا