دەریای کاتە لەدەستچووەکە بە کوردی بڵاودەکرێتەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • لە نووسینی گابرێل گارسیا مارکیزە
  • ئەدیب نادر لە ئینگلیزییەوە وەریگێڕاوە
  • یەکێکە لە بەناوبانگترین کورتەچیرۆکەکانی مارکیز

کورتەچیرۆکی دەریای کاتە لەدەستچووەکە، ساڵی 1961 لەلایەن گابریەل گارسیا مارکیز نووسراوە:

  • سەر بە ڕیاڵیزمی جادووییە
  • ساڵی 2019/2017 کراوە بە فیلم
  • لەبارەی ژیانی سەمەرەی گوندێکە کە ژیانیان لەگەڵ گەیشتنی پیاوێک دەگۆڕێت

ئێستا وەرگێڕانە کوردییەکەی، لەلایەن ئەدیب نادرەوە بۆ ئەنجامدراوە و ناوەندی ڕەهەند چاپ و بڵاویدەکاتەوە.


چیرۆک وەکو مارکیز خۆی دەڵێت؛ ئەو ژانرە ئەدەبییە سروشتییە هاوگونجاوەیە لەگەڵ مرۆڤایەتییدا، چونکە بە شێوەیەکی خۆڕسک و خۆوەکییانە ئاوێتەی ژیانی ڕۆژانە دەبێت.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا