نمایشی شانۆیی بوکەڵە دەستپێدەکاتەوە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
- لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن نمایشەکە دەستیپێکردووەتەوە
- تایبەتە بە منداڵان
- نمایشێکی پەروەردەییە
- بۆ منداڵانی سلێمانی نمایش دەکرێت

بەشی ڕۆشنبیریی منداڵانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی سەرپەرشتیی ئەم نمایشە دەکات.
لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن: نمایشەکە پێشکەشی 100 منداڵی باخچەی ئەستێرە کرا لە سلێمانی.

ماوەی چەند ساڵێکە، نمایشی شانۆیی بوکەڵە لە شاری سلێمانی بەردەوامە:
- گرنگیی بە پەروەردە و فێرکردن دەدات
- لە بۆنە جیاوازەکاندا چالاکیی بۆ منداڵان پێشکەش دەکات
- منداڵانی باخچە و قۆناغەکانی سەرەتایی بینەری دەستنیشانکراوی نمایشەکەن
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا