پوختەیەک لەبارەی ژیانی حەمەی نێرگز
حەسەن فەلاح 23/09/2026
محەممەد ساڵحی حاجی شەریف، ناسراو بە حەمەی نێرگز، ساڵی 1942 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
حەمەی نێرگز:
- یەکێک بووە لە دیارترین گۆرانیبێژانی کورد
- وێڕای گۆرانی گوتن لە شانۆگەریی "جەنابی موفەتیش" بەشداریی کردووە

لە دیارترین گۆرانییەکانی بریتین لە:
- ئەی چاو چەشنی بازی قەفەس هەڵوەرێ پەڕت
- بۆ بێ لەو چاوە کاڵانەت چی شک ئەبەم
- ئاواتی دووری

حەمەی نێرگز، شەوی 23ی ئەیلوولی 2013، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.
حەسەن فەلاح
23/09/2026