ڕۆبۆتێک لە یارییەکی هونەرە جەنگییەکان بەرامبەر مرۆڤێک براوە بوو

مەستان حوسامەدین 46 خولەک پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یارییەکی ئێم ئێم ئەی، لە نێوان مرۆڤێک و ڕۆبۆتێک بەڕێوەچوو.
  • ڕۆبۆتەکە درێژییەکەی نزیکەی دوو مەتر بوو و بە شێوازی فلیمی "تێرمینەیتەر" دیزاین کرابوو.
  • ڕووداوەکە گفتوگۆیەکی گەرمی لەسەر مەترسییەکانی گەشەکردنی زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆت دروستکردووە

ڕۆبۆتەکە براوە بوو

لە ڕووداوێکی کەم وێنە و ناوازەدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ یەکەمجار شەرێکی فەرمی ئیم ئێم ئەی لە نێوان یاریزانێکی مرۆڤ کە ناوی (فرانکی لاپێنا) و ڕۆبۆتێک بەڕێوەچوو.

ڕۆبۆتەکە کە باڵای نزیکەی دوو مەتر بوو و دیزاینەکەی لە فیلمی بەناوبانگی "تێرمینەیتەر" وەرگیرابوو، توانی توانایەکی فیزیکی و هێزێکی سەرسوڕهێنەر نیشان بدات. ئەنجامی شەرەکە و باڵادەستی ڕۆبۆتەکە لەناو ڕینگدا بووە هۆی تووشبوونی ئامادەبووان بە ترس و دڵنیا نەبوون لە داهاتووی ئەم جۆرە ململانێیانە.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەش شەپۆلێک لە گفتوگۆ و بەدواداچوونی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کردووە دەربارەی خێرا گەشەکردنی تەکنەلۆجیا و زیرەکی دەستکرد و مەترسییەکانی بەکارهێنانیان لە وەرزشە شەڕکەرەکاندا.

مەستان حوسامەدین

46 خولەک پێش ئێستا