هەڵبژاردەی سلێمانی گۆڵبارانی ئەکادیمیای بێشکتاشی کرد
هەشت تیپ تیایدا بەشدارن کەدابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا.
ماوەی ٣ مانگە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانەوە دروستکراوە
لەمیانی گەشتەکەیاندا بۆ شاری ئەنتاڵیای وڵاتی تورکیا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی سلێمانی بۆ لەدایکبوانی 2014-2015 کەیەکێتی تۆپی پێی سلێمانی سەرپەرشتی دەکات، بەدوو تیپ بەشداری لەپاڵەوانێتی (ڤیتۆریا فرێندلی کەپ) کردوە.
لەڕۆژی یەکەمدا هەڵبژاردەی سلێمانی لەکۆمەڵەی یەکەمدا بەرامبەر بە ئەکادیمیای مەناڤگات فوتبۆل کولوبو یاریی کردو بەئەنجامی 4 بە 1گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا.
لەکۆمەڵەی دوەمیشدا هەڵبژاردەکەی دیکەی سلێمانی 3 بە سفر بەتیپی دوەمی ئەکادیمیای مەنڤگات کولوبلو دۆڕا.
لەڕۆژی دووەمدا لەکۆمەڵەی دووەم هەڵبژاردەی سلێمانی توانی بەئەنجامی 5گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە ئەکادیمیای مەناڤگات بێشکتاش بباتەوەو بوو بەخاوەنی 3 خاڵ لەکۆمەڵەکەیدا.
دوابەدوای ئەوەش لەکۆمەڵەی یەکەم یاری نێوان هەڵبژاردەی سلێمانی و تیپەکەی دوەمی مەناڤگات بێشکتاش دەستی پێکرد، هەر لەسەرەتاوە بە ورەیەکی بەرزەوە کوڕەکانی سلێمانی کەوتنە هێرشبردن و گۆڵبارانی بێشکتاشیان کرد کەسەرەنجام یارییەکە بە 7 گۆڵی بێ وەڵام لەسودی هەڵبژاردەی سلێمانی کۆتایی هات بوە خاوەنی 6 خاڵ و لوتکەی کۆمەڵەی یەکەمی وەرگرت.
هەڵبژاردەی سلێمانی ماوەی سێ مانگە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانەوە دروستکراوەو هەفتانە لەلایەن ستافی ڕاهێنەرانەوە چەند یەکەیەکی مەشق و ڕاهێنان ئەنجام دەدەن و ئامانج لێی پێگەیاندنی نەوەی داهاتوی تۆپی پێیە لە شارەکەدا.

1 کاتژمێر پێش ئێستا