قەڵەوترین ورچی ئالاسکا دەستنیشان دەکرێت
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- ساڵانە خەڵکی ئالاسکا هەفتەیەک دادەنێن بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنی قەڵەوترین ورچی ویلایەتەکە
- هەفتەی دەنگدان ئێستا دەستیپێکردووە
- ورچەکانی پارکی نیشتمانیی کاتمای و ناوچە پارێزراوەکان بەربژێر دەبن

ئەم بۆنە کولتوورییە/سروشتییە، لە دیارترین بۆنەکانی نیوەی دووەمی ساڵە لەلای ئالاسکاییەکان، تیایدا بۆ ماوەی یەک هەفتە و لە 22ی ئەیلوولەوە، دەنگ لەسەر ژمارەیەک ورچ دەدەن و قەڵەوترینیان هەڵدەبژێرن.
ئەمساڵ:
- 16 ورچ بەربژێرن
- دەنگدەران لە سایتی تایبەتەوە دەنگ لەسەر ورچەکان دەدەن
- 29ی ئەیلوول ناوی براوە ئاشکرا دەکرێت

ساڵی 2025: ورچێکی تەمەن 32 ساڵ بە ناوی Chunk، توانی نازناوەکە بباتەوە و بە کێشی 544.3 کیلۆگرام وەکو قەڵەوترین ورچی ئالاسکا دەستنیشان کرا؛ بۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک چەنک بەربژێری سەرەکییە بۆ بردنەوەی نازناوەکە.

پارکی نیشتمانیی کاتمەی:
- نیشتمانی بەنزیکەی دوو هەزار و 200 ورچی قاوەییە
- هاوینان پێگەیەکی گرنگە بۆ حەوانەوەی ورچەکان
- ڕێژەی زۆریی ماسی لەم ناوچەیە پاڵنەرە بۆ قەڵەوبوونی ورچەکان
- ڕۆژانە هەر ورچێکی ئەم پارکە بەنزیکەی 30 ماسی سەلەمون دەخوات

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا