پێشمەرگە سێ لە سێ
هەرێز جەمال 1 کاتژمێر پێش ئێستا
• لە دەرەوەى یاریگەى خۆیدا بووە میوانى فەهد
• پێشەنگى خولەکەى گرتووە
لە خولى نایابى یانەکانى عێراق، یانەى پێشمەرگەى سلێمانى سێیەم سەرکەوتنى بەدەستهێنا
لە گەڕى سێیەمى خولەکەدا، پێشمەرگەى سلێمانى ئەمڕۆ لە دەرەوەى یاریگەى خۆیدا بووە میوانى فەهد و یانەکەى شارى سلێمانى توانى بە سێ گۆڵى بێوەڵام یارییەکە بباتەوە.
گۆڵەکانى پێشمەرگەى سلێمانى لە یارییەکەدا لە ڕێگەى هاوکار جەمال و شوانە مەحموود و ئەیاد دیاریەوە تۆمارکران.
پێشمەرگە دواى کۆتاییهاتنى ئەم گەڕە لە سێ یارییدا خاوەنى نۆ خاڵە و پێشەنگى خولەکەى گرتووە.
هەرێز جەمال
1 کاتژمێر پێش ئێستا