واتای پایز لە فۆلکلۆری جیهانیدا

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

گێڕانەوە مێژووییەکان پیشانی دەدەن: لە فۆلکلۆری جیهاندا، پایز نیشانەیە بۆ گۆڕینی هاوسەنگی، هاوکات تەنکبوونەوەی ئەو دیوارەیە کە جیهانی ڕووناکی و تاریکی جیادەکاتەوە.


پایز کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر داستانی نەتەوە جیاوازەکان دروستکردووە:

  • لە یۆنانی کۆن، پایز لەگەڵ ڕۆیشتنی پێرسەفۆن (خوداوەندی بەهار) بۆ جیهانی ژێرەوە و مانەوەی لەگەڵ هەیدیس دەستپێدەکات، دایکی پێرسەفۆن، لە داخی ڕۆیشتنی کچەکەی، زەوی بە بارمتە دەگرێت و ڕەنگاڵەییەکەی لەناودەبات
وێنەیەک کە گوزارشت لە دایکی پێرسەفۆن دەکات
  • لەلای ئازتێک پایز نیشانەیە بۆ دەستپێکی هەوڵدان و مانەوە: خوداوەندی گەنمەشامی، ئاگر و بەپیتی، پێکەوە مرۆڤ هۆشیار دەکەنەوە کە وەرزێکی سەخت لەڕێگەیە و دەبێت هەوڵ بۆ پاراستنی کۆمەڵگەکەیان بدەن
  • لە داستانی دێرینی نۆرس (ڤایکینگەکان) هاتنی پایز نیشانەی هاتنی وەرزی قوربانیدان بووە: جیاواز لە گێڕانەوە خەیاڵییەکان، نۆرسەکان لەم وەرزەدا هیچ مرۆڤێکیان نەکردووە بە قوربانی، بەڵکو تەنیا ئاژەڵ و خواردنیان پێشکەش بە خوداوەندەکانی فرەیر و فرەییا کردووە
  • لە ئەدەبی کوردیدا، پایز زیاتر لە شیعری شاعیرانی سەردەم و ڕەوتە جیاوازەکاندا دەردەکەوێت، نیشانەی خۆشەویستی، خەم، ئاوێزانبوون، گەڕانەوە بۆ ڕابردوو لەخۆدەگرێت و لەبری واتایەکی داستانی، گرنگییەکی ئەدەبیی پێ دراوە بۆ چواندن و وەسفکردن
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا