چیرۆکی کڵاوسوور چیرۆکێکی زارەکیی کۆنی ڕووسیایە
حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەم ئانیمەیشنە، سەر بە کۆکراوەی زێڕینی یەکێتیی سۆڤیەتە؛ ساڵی 1958 بەرهەمهێنراوە و کۆمیدییە.

ماوەی ئانیمەیشنەکە 19 خولەکە، یەڤگینی ڕایکۆڤیسکی و بۆریس ستێپانتسێڤ دەرهێنانیان بۆ کردووە.
چیرۆکی ئانیمەیشنەکە:
- هاندانە بۆ منداڵان، تاوەکو بەشدار بن لە دیدەوانیدا
- بەهایەکی گەورەی پەروەردەیی هەبووە بۆ ئەجێندای یەکێتیی سۆڤیەت

کوڕێک بە ناوی پێتیا ئیڤانۆڤ، دیدەوانێکە و دەکەوێتە ناو جیهانی یەکێک لە چیرۆکە نەریتییەکانی وڵاتەکەی، کڵاوسوور لە هێرشی گورگە گەورە خراپەکە ڕزگاردەکات و دەبێت بە نموونەی باڵای ئەو منداڵانەی لە دیدەوانیدا سەرکەوتوو دەبن.

براوەی سێ خەڵاتی گەورەی نێودەوڵەتییە، لەوانە:
- دوو خەڵاتی پریمیەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کیەڤ 1959
- خەڵاتی لاورێل وراس لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلم ئانیمەیشن لە فەڕەنسا 1960
حەسەن فەلاح
1 کاتژمێر پێش ئێستا