ئەساڵە هەرای ناوەتەوە

حەسەن فەلاح 1 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ئاوازی یەکێک لە گۆرانییەکانی بە ئاوازێکی ڕەسەنی سووری ناودەبات
  • هونەرمەندانی میسڕ ئاوازەکە بە هی وڵاتەکەیان دەزانن
  • بە بەیاننامەیەکی فەرمی وەڵامی ئەساڵە دراوەتەوە

لەمیانی پێشکەشکردنی یەکەم کۆنسێرتی خۆی پاش تێپەڕینی چەندین ساڵ لە دیمەشق، ئەساڵە نەسڕی، خانمە هونەرمەندی سووری، هونەرمەندانی میسڕی نیگەران کرد.


لە کۆنسێرتەکەدا، ئەساڵە گۆرانیی "علی روض الحبیب"ی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و جەختی لەوە کردەوە: "ئاوازی ئەم گۆرانییە ئاوازێکی ڕەسەنی کەلەپووری سوورییە."


میسڕییەکان نیگەرانن و لە بەیاننامەکەیاندا دەڵێن:

  • قسەکانی ئەساڵە لەبارەی ڕەسەنایەتیی ئاوازی گۆرانییەکەی پێویستی بە بەڵگەی مێژوویی هەیە
  • ئاوازەکە دەگەڕێتەوە بۆ گۆرانییەکی کۆنی میسڕی بە ناوی "زوروني كل سنة مرة" 1955

کۆمەڵەی نووسەر، موزیکدانەر و دەزگای بڵاوکراوەکانی میسڕ (SACERAU) داوا لە هەر کەسێک دەکەن، هەر بەڵگەیەکی مێژووییان لەبارەی ئەم ئاوازە لەلایە، پێشکەشیان بکەن.

حەسەن فەلاح

1 کاتژمێر پێش ئێستا