فڕۆکەوانێکی ئەمریکی بە تەکنیکێکی جیاواز تابلۆی مۆنالیزای کێشا
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- پیکاسۆی فڕۆکەوان ڕێڕەوی فڕینەکەی خۆی بۆ کێشانی تابلۆی مۆنالیزا بەکارهێناوە
- هێڵی وێنەکێشانەکەی لەسەر نەخشەیەکی دیجیتاڵی دروستکردووە
- پڕۆسەکە بەنزیکەی سێ کاتژمێری خایەندووە

بێنجامن مکدانیەڵ، کە بە پیکاسۆی فڕۆکەوان ناسراوە، توانیویەتی لەڕێگەی ڕاهێنانی سەر نەخشە، ئەو هێڵی فڕینانە دەستنیشان بکات، کە لەڕێگەیانەوە، توانیویەتی هێڵی سەرەکیی تابلۆی مۆنالیزا بکێشێت.

ئەو تەکنیکەی بەکارهێنراوە:
- پشتی سەرەکی بە GPS دەبەسترێت
- پێویستی بە فڕین بەسەر ڕێڕەوی بەرتەسک هەیە
- پێچکردنەوە و گۆڕینی ئاڕاستەی فڕۆکەکە مەرجی سەرەکیی تێکنەچوونی تابلۆکەیە
- پێویستە لە کێشانی ئەم جۆرە تابلۆیەدا فڕۆکەکە خێرایی جێگیر لەدەستنەدات
- هەر گۆڕانکارییەکی کەشوهەوا شێوەی تابلۆکە تێکدەدات
حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا