ڕی سونگ گوم ڕیکۆردی شکاند و مەدالیای زێڕینی بۆ کۆریای باکوور بەدەستهێنا

نەورۆز عوسمان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ڕی سونگ گوم یەکەم مەدالیای زێڕی کۆریای باکووری لە بیستەمین خولی یارییەکانی ئاسیادا لە ناگۆیا بەدەستهێنا.
  • ڕی سونگ بەرزکەرەوەی قورساییە و سێ ڕیکۆردی پێوانەییی نوێی جیهانیی لە کێشی 49 کیلۆگرام بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.
  • ڕی بووە یەکەم خانمە وەرزشوان لە مێژوودا کە سێ مەدالیای زێڕ لە یارییەکانی ئاسیادا بباتەوە.
  • مێرابای چانوی هیندییش مەدالیای زیو و دیانا تری ویجایانای ئیندۆنیزی مەدالیای بڕۆنزیان بەدەستهێنا.

لە بیستەمین خولی یارییەکانی ئاسیادا کە لە ژاپۆن بەڕێوەدەچێت، ڕی سونگ گوم یەکەم مەدالیای زێڕی بەخشییە کۆریای باکوور، دوای ئەوەی لە ڕکابەرییەکانی کێشی 49 کیلۆگرام لە شاری ناگۆیا توانی سێ ڕیکۆردی پێوانەییی جیهان بشکێنێت.

ئەم وەرزشوانە تەمەن 28 ساڵە کە بەرزی باڵای 140 سانتیمەترە، لە بەرزکردنەوەی ڕاستەوخۆدا (خطف) 94 کیلۆگرام و لە بەرزکردنەوەی دوو قۆناغیدا (نتر) 141 کیلۆگرام و لە کۆی گشتیدا 215 کیلۆگرامی بەرز کردەوە.

ڕی سۆنگ گوم ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێت دوای بەرزکردنەوەیەکی سەرکەوتووانە لە کێبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ خانمان (کێشی 49 کیلۆگرام) لە یارییەکانی ئاسیا لە ناگۆیا لە ژاپۆن، چوارشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2026. (فۆتۆ: ئەی پی / دیتا ئالانگکارا)»

بەم ئەنجامە بێوێنەیە، ڕی پێگەی خۆی لە نێو لووتکەی وەرزشواناندا بەهێزتر کرد و بووە یەکەم خانمە وەرزشوان لە مێژووی یارییەکانی ئاسیادا کە سێ مەدالیای زێڕ لە هەڵگرتنی قورساییدا بەدەستبێنێت.

لە لایەکی دیکەوە، مێرابای چانوی هیندی بە کۆی 198 کیلۆگرام مەدالیای زیوی بردەوە و دیانا تری ویجایانای ئیندۆنیزیش بە کۆی 191 کیلۆگرام مەدالیای بڕۆنزی بەدەستهێنا.

چانوی تەمەن 32 ساڵ ئاماژەی بەوە دا کە سەرەنجام خەونەکانی لە بەدەستهێنانی مەدالیا لە یارییەکانی ئاسیادا هاتووەتە دی و بە ئەنجامەکەش قایلە.

نەورۆز عوسمان

1 کاتژمێر پێش ئێستا