ئارتێتا پڕۆژەی درێژخایەنی لەگەڵ ئارسیناڵ هەیە

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • ئارتێتا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ نوێدەکاتەوە
  • گرێبەستەکە تاوەکو 2030 بەردەوامە
  • مووچەکەی بۆ زیادکراوە
  • ئارتێتا پڕۆژەی درێژخایەنی هەیە

میکێل ئارتێتا، ڕاهێنەری ئیسپانی ئارسیناڵ، گەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئیدارەی یانەکە بۆ درێژکردنەوەی گریبەستەکەی.
ماوەی گرێبەستەکە: ئارتێتا ڕێککەوتووە لەسەر گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن کە لانیکەم تا ساڵی 2030 بەردەوامە، بەمەش ماوەی مانەوەی لەگەڵ یانەکەدا دەگاتە زیاتر لە 10 ساڵ، کە هەمیشە یانەکە جەختی لەو ەکردووەتەوە بروای تەواویان بە ئارتێتا هەیە و بڕوای تەواویشیان بە پڕۆژ و پلانی درێژخایەن هەیە، پێچەوانەی بەشێک لە یانەکانی ئێستا کە زۆربەی گریبەستەکان و مانەویە راهێنەران زۆر کەمە.
سەبارەت بە موچە، مووچەی ساڵانەی ئارتێتا زیادکراوە بۆ زیاتر لە 15 ملیۆن پاوەند لە ساڵێکدا (سەرباری پاداشتەکان کە دەگاتە 5 ملیۆن پاوەندی دیکە بەپێی دەستکەوتەکان)، ئەمەش دەیکاتە یەکێک لە گرانبەهاترین ڕاهێنەرانی خولی نایابی ئینگلیزی و جیهان.
هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چییە؟ ڕوونە کە ئیدارەی ئارسیناڵ ویستیان پاداشتی ئارتێتا ببدەنەوە دوای ئەو سەرکەوتنە گەورانەی بەدەستیهێنابوون، لەوانە بردنەوە نازناوی پرێمەرلیگ بۆ یانەکە (دوای 22 ساڵ چاوەڕوانی) و گەیاندنیان بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.
هاوکات دوای ڕێککەوتن لەگەڵ ئارتێتا، یانەی ئارسیناڵ کار دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە سەرەکییەکانیشی وەک دێکلان ڕایس و مارتن ئۆدیگارت، هاوکات لە مێرکاتۆی زستانەشدا بەنیازی گواستنەوە و گرێبەستی دیکەن، بە ئامانجی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ دەجەنگن.

مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا