عێراق و عومان یەکسان بوون
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- محەممەد دلاوەر لە گێمى دووەم هاتە یاریگەوە
- گەڕى داهاتوو عێراق ڕووبەڕووى کوەیت دەبێتەوە
لە یەکەم گەڕى یارییەکانى جامی کەنداو، هەڵبژاردەی عێراق و عومان بە یەکسانبوون دەستیانپێکرد.

محەممەد قاسم، هەر لە دەستپێکى یارییەکەوە گۆڵی پێشکەوتنی عێراقی تۆمار کرد، بەڵام لە گێمى دووەمی یارییەکە، عومان باڵادەستر دەرکەوت و لە ڕێگەى ناسڕ ڕەواحی توانیان گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەنەوەو یارییەکەش بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتاییهات ، هەردوو هەڵبژاردە بە خاڵێکەوە یارییەکەیان کۆتایی پێهێنا.

عێراق، لە گەڕى دووەم ڕووبەڕووى کوەیت دەبێتەوە و عومانیش بەرامبەر سعودیەى میواندارى جامەکە یاریی دەکات.

هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا