مۆدێلێکی ژیریی دەستکرد داتابەیسی تەندروستیی ئوسترالیای هاک کرد
گران جاف 54 خولەک پێش ئێستا
- دوێنێ لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە نیویۆرک، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، ئەنتۆنی ئالبانیس گلەیی لە بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای کرد
- ئالبانیس باسی لەوە کردووە کە مۆدێلێکی ژیریی دەستکرد توانیویەتی داتابەیسی تەندروستیی وڵاتەکە هاک بکات و کۆمەڵێک زانیاریی دەستبکەوێت
- بە وردی دەرنەکەوتووە چ جۆرە زانیارییەک دزەی پێکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەشسەلمێنراوە کە زانیاریی کەسی دزەی پێکرابێت
- ئالبانیس ئەوەشی خستووەتەڕوو کە کۆمپانیاکە لە پاش سێ مانگ لەم ڕووداوە تەنیا لەڕێگەی ئیمەیڵەوە ئاگاداری کردوونەتەوە
- هاوکات، ئەگەری هەیە سێ وێبسایتی دیکەی حکومەتی وڵاتەکە بە هەمان شێوە کاریگەر بووبن کە دووانیان تایبەتن بە زانیاری و داتای تەندروستی و ئەوی دیکەش داتابەیسێکی تایبەتە بە زانیارییە تاوانکارییەکان
- لە وەڵامدا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای گوتویەتی ئەم جۆرە چالاکییەی مۆدێلەکەمان نائاسایی بووە و مەبەستمان نەبووە بەم جۆرە بتوانێت وێبسایتی حکومی هاک بکات
- بڕیارە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەلایەن حکومەتی ئوسترالیاوە بکرێت و بزانن کە چ دامەزراوەیەکی دیکەی حکومەت بەم شێوازە هاک کراوە
- کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئایـش لە وەڵامدا گوتویانە ئێمە یارمەتیدەر دەبین لە لێکۆڵینەوەکاندا
- ئەمە بە یەکەم حاڵەتی هاککردنی حکومی دادەنرێت لەلایەن ژیریی دەستکردەوە و دەکرێت لە داهاتوودا گرفتی گەورە دروست بکات
- ئەم ڕووداوە دەریدەخات کە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد هێندە پێشکەوتوون، کە تەنانەت لە کۆنترۆڵی ئەو کۆمپانیایانەش دەرچوون کە دروستی کردوون
گران جاف
54 خولەک پێش ئێستا