قەیرانی ئابووری بارگرانی بۆ خێزانی خوێندکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستکردووە

سامیا حەسەن 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • قەیرانی ئابووری و سزاکانی ئەمریکا بارگرانی بۆ خێزانی خوێندکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروستکردووە.
  • بەشێک لە خوێندکارانى ڕۆژهەڵات جلى نوێیان بۆ خوێندنگە نەکڕیوە.
  • نرخى کوتاڵ و جلوبەرگى خوێندکاران لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان 50% گران بوون.

ئەمساڵ لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، زۆرێک لە خوێندکاران وەک جاران جلی کوردی نوێیان لەبەرنەکرد و هەر بە جلەکەی ساڵی پار چوونە خوێندنگە، ئەوەش لە کاتێکدایە هەندێک لە خێزانەکان توانای کڕینیان کز بووە.


بەراوردى تێچووى جلوبەرگى خوێندکاران

  • ساڵی پار مەترێک کوتاڵى هەرزان بۆ خوێندکارێکی پۆلی یەک تەنیا 100 هەزار تمەن بووە، بە دوورینەوە نزیکەی 600 هەزار تمەنی تێدەچوو.
  • ئەمساڵ هەم نرخەکەی گەیشتووە 400 هەزار تمەن و بە دوورینەکەی دەگاتە یەک ملیۆن 800 هەزار تمەن.
  • بە گوتەی کوتاڵفرۆشان هەندێک جۆرێ قوماش %50 گرانتر بووە.

سەرپشککردن لە کڕینى جلوبەرگ

بەهۆى سەختى دۆخە ئابوورییەکەوە وەزارەتی پەروەردەی ئێران بۆ ئەمساڵ خێزانەکانى لە شێوازى جلوبەرگى منداڵەکانیان سەرپشک کرد و لەبارەى سیستمى یەکپۆشییەوە فشارى نەکردووە.

لەگەڵ گرانبوونی کوتاڵ، بازاڕی بەرگدوورانیش کز بووە، ئەوان دەڵێن، جاران بۆ هەموو بۆنەیەک خەڵک جلی کوردی دەدووری ئێستا وایلێهاتووە دوو بۆ سێ ساڵ جارێک خەڵک جلی کوردی نوێ دەدوورن.

لەم دۆخە سەختە ئابوورییەدا کە بەهۆى سزاکانى ئەمریکاوە تووشى ئێران بووە، لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ورمێ و ئیلام نزیکەی یەک ملیۆن 500 هەزار خوێندکار، دەخوێنن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران بە بەشداریی 16 ملیۆن خوێندکار دەستیپێکرد

سامیا حەسەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا