پۆرتوگال بەبێ کریستیانۆ نابێت
پوختەی هەواڵ:
- یارییەکانی نەیشنزلیگ بەڕێوەدەچن
- پۆرتوگال ڕووبەڕووی وێلز دەبێتەوە
- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامادەیە
- خۆرخێ خیسۆس وەکو ڕاهێنەری نوێ یەکەم یارییەتی
پۆرتوگال لە نەیشنزیگ هەمیشە جیاوازە، تیمەکە دوایین یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانیان ئەنجامیا و ئەمشەو کاتژمێر 21:45 ڕووبەڕووی وێڵز دەبنەوە، کە دەکەونە گروپی یەکەم.
دوای کۆتایی هاتنی جامی جیهانی 2026 و ڕۆشتنی ڕووبێرتۆ مارتینێزی راهێنەر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال خۆرخێ خیسۆسی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە دەستنیشان کرد، ئەمە یەکەم کەمپ و تاقیکردنەوەی فەرمیی خیسۆسە لەگەڵ پۆرتوگال.
وەکو چۆن لە پێشتر ڕەخنە لە رۆبێرتۆ مارتینێز گیرا کاتێک کریستیانۆی بانگێشت کرد، ئەمجارەش هەمان شت رووبەروو خیسۆس بووەوە.
سەرەڕای ئەوەی ڕۆناڵدۆ تەمەنی بووەتە 41 ساڵ و پێشتر ئاماژەی بە کۆتاییهاتنی یارییکردنی لە مۆندیال دابوو، بەڵام ئێستا ئامادەیە و خیسۆس بڕیاری دا کاپتنەکەی بانگهێشت بکاتەوە
. ڕاهێنەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە هیچی جیاواز لە نێوان ڕۆناڵدۆ و یاریزانەکانی تردا نییە و هەر یاریزانێک لەسەر بنەمای ئاستی و ئامادەیی یاریی پێ دەکرێت.
خیسۆس لیستی 25 یاریزانی بۆ یارییەکانی گەڕی یەکەم ڕاگەیاندووە کە تێکەڵەیەکە لە یاریزانانی بەئەزموون و گەنجانی بەهرەمەند
پۆرتوگال وەک پاڵەوانی دوو وەرزی خولەکە (2019 و 2025) دێتە ناو ڕکابەرییەکانەوە و خشتەی یارییە سەرەتاییەکانیان بەم شێوەیەیە:
ئەمشەو بەرامبەر وێڵزن، یاریی داهاتوو لە 27ـی9 بەرامبەر نەرویج لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.
1ی ئۆکتۆبەر بەرامبەر دانیمارک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، 4ـی ئۆکتۆبەر بەرامبەر نەرویج لە یاریگای خۆیان، دو ویاریی دیکەی هەیە لە مانگی نۆڤەمبەر کە بەرامبەر دێنمارک و وێڵزە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا