سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ساڵیادى ڕیفراندۆم پەیامێکى بڵاوکردەوە

رێبوار حەمەوەیس 38 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ساڵیادى ڕیفراندۆم پەیامێکى بڵاوکردەوە.
  • مەسعود بارزانى: دەنگێک بۆ مێژوو یادێک بۆ نەوەکان.
  • مەسرور بارزانى پەیامێکى لە ساڵیادى ڕیفراندۆم بڵاوکردەوە.
  • مەسرور بارزانى: ساڵیادى سەرکەوتنى ئیرادەى گەل پیرۆز و پایەدار بێت.

ئەمڕۆ 25ـى ئەیلوول، نۆ ساڵ بەسەر ڕیفراندۆمى خەڵکى کوردستان بۆ سەربەخۆیی تێدەپەڕێت، هەریەکە لە مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیران و جێگرى دووەمى سەرۆکى پارتى بەو بۆنەیەوە پەیامى خۆیان بڵاوکردووەتەوە.


پەیامەکەى سەرۆکى پارتى و جێگرى دووەمى

  • مەسعود بارزانى پەیامێکى شەش وشەیی لە تۆڕى ئێکس بڵاوکردووەتەوە و بەهیچ جۆرێک وشەى ڕیفراندۆمى لە پەیامەکەیدا بەکارنەهێناوە.
  • بارزانى لە پەیامەکەیدا نووسیویەتى" دەنگێک بۆ مێژوو، یادێک بۆ نەوەکان".
  • هەروەها مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیران و جێگرى دووەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەهەمان شێوە پەیامێکى کورتى لە ساڵیادى ڕیفراندۆم لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە، بەبێ ئەوەى وشەى ڕیفراندۆم بەکاربهێنێت.
  • مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا کە تەنیا حەوت وشەیە، نووسیویەتى" ساڵیادى سەرکەوتنى ئیرادەى گەل پیرۆز و پایەدار بێت"

    لە 25ـى ئەیلوولى ساڵى 2017، لە هەرێمى کوردستان ڕیفراندۆم کرا، بەگوێرەى ئەنجامەکەى 92.73%ـى بەشداربووان بە بەڵێ و 7.27% بە نەخێر دەنگیان دا.
رێبوار حەمەوەیس

38 خولەک پێش ئێستا