عێراق ڕووبەڕووى کوەیت دەبێتەوە
• لەگەڕى ڕابردوو عێراق یەکسان بوو
• گۆڕانکارى لە پێکهاتەى سەرەکى دەکرێت
بڕیارە کاژێر 18:55ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕی دووەمی یارییەکانی جامی کەنداو، هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی کوەیت ببێتەوە.
عێراق لە گەڕی ڕابردوودا بە گۆڵێک لەگەڵ عومان یەکسان بوو، کوەیتیش بەرامبەر بە سعودیە تووشی شکست بوو، بۆیە هەردوو هەڵبژاردە لە بەردەم ئەرکێکی قورسن بۆ تێپەڕاندنی یەکدی تاوەکو گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو لەم گەڕەوە تا ڕادەیەک یەکلا بکەنەوە.
بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ، ڕاهێنەری عێراق ئاشکرایکردووە کە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەکات و بە هەمان پێکهاتەی یەکەم یارییەوە یارییەکە دەستپێناکات.

ئاکام بەرامبەر کوەیت ئامادە نابێت
بەهۆى پێکانەوە، ئاکام هاشم بەرگریکارى کوردى هەڵبژاردەى عێراق بۆ یارییەکەى ئێوارەى ئەمڕۆ بەرامبەر کوەیت بەشدار نابێت.
دەستەى پزیشکى هەڵبژاردەکە ئاشکرایانکردووە، باشترە ئاکام بۆ یارییەکەى ئەمڕۆ پشوو بدات و ئارنۆڵدى ڕاهێنەرى شوێنگرەوەى ئەو یاریزانە لە پێکهاتەى سەرەکى ئامادە بکات.
2 کاتژمێر پێش ئێستا