کچی ڕۆبن ویلیامس: بە ژیریی دەستکرد ڤیدیۆی باوکم دروستمەکەنەوە
حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
- لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دروستکردنی دیمەنی ڕۆبن ویڵیامس ئەکتەری کۆچکردوو بە ژیریی دەستکرد زیادی کردووە
- کچی ڕۆبن ویلیامس: شەرم لە خۆتان بکەن
ئەو ڤیدیۆیانەی لەبارەی باوکم بڵاودەبنەوە، بە ژیریی دەستکرد دروستکراون، هەرکەس خۆی بە هەوادار دەزانێت، ناڕاستیی ڤیدیۆکەی لەلا ڕوونە... باوکم لە مێشکە تێکچووەکەتان بخەنە دەرەوە، بهێڵن ئارام بێت
لەماوەی ڕابردوودا، ڤیدیۆیەکی نوێ و نەبینراو، لەبارەی چەند دیمەنێک لە ژیانی ڕۆبن ویلیامس بڵاوبووەوە، هەر زوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی.
ئەمە بۆ یەکەمجار نییە کچەکەی نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت: 2025 داوای لە خەڵک کرد بوەستن لە ناردنی ڤیدیۆ دروستکراوەکانی باوکی بە ژیریی دەستکرد.
ڕۆبن ویلیامس:
- لە ئەکتەرە کۆمیدییە بەناوبانگەکانی ئەمریکا بوو
- توانای بەرجەستەکردنی کارەکتەرە جیاوازەکانی هەبوو
- وەکو ئەکتەر لە 113 فیلمدا بەشدار بووە
- ئۆسکارێک و 66 خەڵاتی هونەری بردووەتەوە
- ساڵی 2014 لە تەمەنی 63 ساڵیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

حەسەن فەلاح
2 کاتژمێر پێش ئێستا