نهێنیی زیاتری شاری نەمرود ئاشکرا بووە
حەسەن فەلاح 46 خولەک پێش ئێستا
- نەخشەکردنی پاشماوەی شاری نەمرود نزیک لە موسڵ دەستیپێکردووە
- بەشە دۆزراوە نوێیەکەی نەمرود بەشی خوارەوەی شارەکە لەخۆدەگرێت
- شارەزایان پێشهاتەکە بە ڕووداوێکی گەورە وەسف دەکەن
180 ساڵ لەمەوبەر، کنەوپشکنین لە شوێنەواری نەمرود لە نزیک موسڵ دەستیپێکردووە، بەهۆی قۆناغە جیاوازەکانی جەنگ، تاوەکو ئێستا پڕۆسەکە ڕاگیرابوو.

چاودێران دۆزینەوە نوێیەکان بە گەورە وەسف دەکەن:
- 3.4 کیلۆمەتر چوارگۆشە لە بەشی خوارەوەی شارەکە دەرکەوتووە
- بەهایەکی گەورەی بۆ ژیاری ڕۆژانەی دانیشتوانی شارەکە هەبووە
- کۆڵان، باڵەخانە، فرۆشگە، کارخانە و ڕووبەری کراوە لەخۆدەگرێت
- بەدرێژایی هەشت کیلۆمەتر لە دیواری قەڵغانکراو دۆزراوەتەوە
- پاڵنەر دەبێت بۆ تێگەیشتنی زیاتر لەبارەی سیستمی ئاودێریی شارەکە

شاری نەمرود:
- لە گرنگترین پایتەختەکانی ئیمپراتۆریەتی ئاشووریی نوێ بووە
- ساڵانی 879 بۆ 707ی پێش زایین تەختی پادشایی ئاشوورییەکانی لەخۆگرتووە
- لە قۆناغی جەنگی سارددا مانگە دەستکردەکان فۆتۆی چەندین پاشماوەی ئەم شارەیان ئاشکرا کرد

حەسەن فەلاح
46 خولەک پێش ئێستا