د. زرار حوسێن: قەبزی یەکێکە لە هۆکارەکانی دروستبوونی فتقی گەدە

ئاسۆ فازیل 1 کاتژمێر پێش ئێستا
فتقی گەدە کاتێک ڕوودەدات کە بەشێکی گەدە بەرز دەبێتەوە و دەچێتە ناو ناوچەی سینگەوە
فتقی گەدە کاتێک ڕوودەدات کە بەشێکی گەدە بەرز دەبێتەوە و دەچێتە ناو ناوچەی سینگەوە

د. زرار حوسێن، پسپۆڕیی ورد لە هەرس و جگەر، سەبارەت بە فتقی گەدە، دەڵێت '' ئەم هۆکارانە مەترسیی دروستبوونی فتقی گەدە زیاد دەکەن ''

  • فتقی گەدە کاتێک ڕوودەدات کە بەشێکی گەدە بەرز دەبێتەوە و دەچێتە ناو ناوچەی سینگەوە، لاوازبوونی ئەو ماسولکەیەی دیواری سینگ لە سک جیا دەکاتەوە، دەبێتەهۆی دروستبوونی فتقی گەدە، لەوانەیە بەهۆی هۆکاری زکماکییەوە ئەو ماسولکەیە لاواز ببێت، یان بەهۆی تووشبوون بە ڕووداوێک لە ڕابردوودا، یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لەم ناوچەیەدا
  • ​کۆکەی بەردەوام: بوونی فشارێکی بەردەوام لە ئەنجامی کۆکەی درێژخایەن
  • ​قەبزیی بەردەوام دەبێتەهۆی دروستبوونی فشار لە ناوچەی سکدا
  • ​دووبارەبوونەوەی منداڵبوون: لە خانماندا ، زۆربوونی پرۆسەی منداڵبوون دەبێتەهۆی زیادبوونی فشار و دروستبوونی فتقی گەدە

​

نیشانە باوەکانی بوونی فتقی سک

  • دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە
  • تا
  • ئازاری لەناکاو
  • ئاوسان
  • سووربوونەوە و گۆڕانی ڕەنگی پێست

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

پەیوەندیی نێوان فتقی ناوک و دووگیانبوون

ئاسۆ فازیل

1 کاتژمێر پێش ئێستا