ئێمباپێ بەهۆی پێکانەوە دەگەڕێتەوە مەدرید

مەبەست عەدنان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کیلیان ئێمباپێ، هێرشبەر و کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە ئەژنۆیدا، ناچارە کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی جێبهێڵێت؛ ئەوەش کەمێک دوای ئەوەی لە یارییەکەیان بەرامبەر تورکیا لە نەیشنزلیگ، گۆڵی سەرکەوتنی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد.

کاپتنەکەی کەڵەشێرەکان ڕاستەوخۆ دوای تۆمارکردنی گۆڵەکە چارەسەری پزیشکیی سەرەتایی لە یاریگەدا وەرگرت و گەڕایەوە نێو یاریگە، بەڵام دوای نزیکەی خولەکێک دووبارە کەوتەوە سەر زەوی و نەیتوانی بەردەوام بێت. ئەوەش زینەدین زێدانی ڕاهێنەری نوێی ناچارکرد لە خولەکی 58دا گۆڕانکاری بە ئەستێرەکەی بکات.

لەبارەی پێکانەکەی یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدریدەوە، زێدان ڕایگەیاند: "بەداخەوە بارودۆخەکە باش دیار نییە. پێموایە دەبێت بگەڕێتەوە مەدرید. ئێمە سەرکێشی بە تەندروستیی هیچ یاریزانێکەوە ناکەین. ئەژنۆی هەڵئاوساوە و دۆخەکە جێی ئومێد نییە، بۆیە هیچ مەترسییەک ناکەین."

هاوکات فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە ئێمباپێ تووشی پێکان بووە لەئەژنۆیدا و ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ شاری مەدرید.

مەبەست عەدنان

1 کاتژمێر پێش ئێستا