ڕێوڕەسمی جێگیرکردنی پەیکەری سێ شاعیر بەڕێوەدەچێت

حەسەن فەلاح 51 خولەک پێش ئێستا
  • پەیکەری شاعیران: عەبدوڵڵا پەشێو، ڕەفیق سابیر و حاجی قادری کۆیی تەوابوون
  • چێنەر نزار و سامان ئەبوبەکر پەیکەرەکانیان دروستکردووە
  • د. تەها ڕەسوڵ سپۆنسەری دروستکردنی پەیکەرەکانی کردووە

لەماوەی ڕابردوودا و بە چەند قۆناغێکی جیاواز، هەردوو شێوەکاری ناسراوی کورد، چێنەر نزار و سامان ئەبوبەکر کاریان لەسەر دروستکردنی پەیکەرەکان کردووە.


چێنەر نزار پەیکەری حاجی قادری کۆیی دروستکردووە، سامان ئەبوبەکریش کاری لەسەر پەیکەرەکانی ڕەفیق سابیر و عەبدوڵڵا پەشێو کردووە.


لە ڕاگەیێنراوێکی نوێی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە ئاشکرا کراوە: لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا و لە شوێنانەی بۆیان دەستنیشان کراوە، پەیکەرەکان جێگیر دەکرێن.


تاوەکو ئێستا کات و وادەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکان ئاشکرا نەکراون

حەسەن فەلاح

51 خولەک پێش ئێستا