ئەو هاککەرەی ئابڕووچوونەکانی مان سیتی ئاشکراکرد

مەستان حوسامەدین 1 کاتژمێر پێش ئێستا

پوختەی هەواڵ:

  • مان سیتی 114 تۆمەتی لادانی یاسایی بەسەردا سەپێندراوە
  • هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسیەکە نەدراوە
  • دۆسیەکە جیهانی وەرزشی هەژاندووە
  • هاککەرێک رۆڵی هەبووە لە ئاشکراکردنی تۆمەتەکان

ئەو هاککەرە کێیە؟

ڕاپۆرتێکی تۆڕی بی بی سی، تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی ڕوی پینتۆ ،هاککەرە پۆرتوگالییەکەی کە لە پشتی دزەپێکردنی تۆمەتەکانی مان سیتی بوو، کە بەڵگەنامە نهێنییەکان لەلایەن ئەو هاککەرەوە بووە کلیلی سەرەکی بۆ لێکۆڵینەوەکان و تاوانبارکردنی یانەی مانچێستەر سیتی.
هاککەرەکە لە پشت پەردەوە چی کرد؟ ڕوی پینتۆ لە ڕێگەی هاککردن و دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 3 تێرابایت داتا و ئیمەیڵی نهێنیی یانە گەورەکانەوە، فایلێکی گەورەی درووستکرد.
پەیوەندی چی بوو لەگەڵ دۆسیەی مانچێستەر سیتی؟ بەڵگەنامە دزەپێکراوەکانی پینتۆ ئاشکرایان کرد کە مان سیتی لە ڕێگەی گرێبەستی سپۆنسەریی دروستکراو و زێدەڕۆییکراوەوە، پارەی ڕاستەوخۆی خاوەنەکانی دەڕژاندە ناو یانەکە بۆ ئەوەی خەرجییەکان بپۆشێت و یاساکانی دەستپاکی دارایی تێپەڕێنێت.
پینتۆ ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە، پینتۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی پۆرتوگالەوە دەستگیرکرا و دادگایی کرا، بەڵام کارەکانی بوونە رێگایەکی سەرەکی بۆ لێکۆڵینەوە فەرمییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی و یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا.
بۆچی پینتۆ ئەمەی کرد؟ لە کاتێکا وەکو هاککەرێک دەیتوانی بە مان سیتی بگات، بە نهێنی پارە وەربگرێت و زانیارییەکان بسوتینێت، بەڵام ئەویە نەکرد، چونکە حەزی کردووە دادپەروەری بگەرێنێتەوە.

مەستان حوسامەدین

1 کاتژمێر پێش ئێستا