چیرۆکی کەڵەشێرە ئەفسووناوییەکە و ڕێزگرتن لە کەسانی بەتەمەن

حەسەن فەلاح 49 خولەک پێش ئێستا

چیرۆکی کەڵەشێرە ئەفسووناوییەکە (The Rooster and the Boyar) یەکێکە لە دیارترین فیلم ئانیمەیشنەکانی یەکێتیی سۆڤیەت و سەر بە کۆکراوەی زێڕین بووە.


چیرۆکی ئەم ئانیمەیشنە، لەبارەی ژن و پیاوێکی بەتەمەنە، کە داربەڕوویەکی گەورە لە خانووەکەیاندا چەکەرە دەکات و دەگەن بە دیداری کەڵەشێرێکی ئەفسووناوی، کە لە ویستە مەترسیدارەکانی کوێخایەکی چاوچنۆک ڕزگاریان دەکات.


لە ئاستی ڕیشەییدا، ئەم ئانیمەیشنە، پاشخانێکی فۆلکلۆری دەوڵەمەندی هەیە، لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ دەدوێت، لەوانە:

  • چاوچنۆکی پاڵنەر دەبێت بۆ لاوازبوون و لەناوچوون
  • ژیریی لە هێز و دەسەڵات گرنگترە
  • وەفاداریی و پاراستنی خۆشەویستان
  • بەرگریکردن لە کەسانی بێدەسەڵات
  • ڕێزگرتن لە کەسانی بەتەمەن
  • بەرەنگاربوونەوەی زۆرداری
حەسەن فەلاح

49 خولەک پێش ئێستا