قوباد تاڵەبانی هەزار کتێبی بەخشی بە کتێبخانەی گشتیی سلێمانی

حەسەن فەلاح 55 خولەک پێش ئێستا
  • قوباد تاڵەبانی ڕاستەوخۆ داوای کردووە کتێبەکان پێشکەشی کتێبخانەی گشتیی سلێمانی بکرێت
  • لە نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانەوە کتێبەکان گەیەنراونەتە کتێبخانەکە

بڕیارە لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، بەشێک لەم کتێبانە، بەسەر کتێبخانەی شارەدێ و شارۆچکەکانیشدا دابەش بکرێن.


جێی ئاماژەپێدانە: کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ، بەتایبەتی لەم بەخشینە سوودمەند دەبێت، کە لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی لافاوەوە، زیانێکی زۆر بە کتێبەکانی کەوت.


ئەمەش لەکاتێکدایە، ناوەندەکانی دیکەی سلێمانی، لەوانە دامەزراوەی کەریمی عەلەکە و دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، هەڵمەتی بەخشینی 100 هەزار کتێبی بە ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاندووە.

حەسەن فەلاح

55 خولەک پێش ئێستا