نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمى کوردستان کۆبووەوە

جەبار حسین 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمى کوردستان لە ئەنجوومەنى وەزیران
کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمى کوردستان لە ئەنجوومەنى وەزیران

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیى کۆبوونەوەکەى کردووە.
  • بابەتى دامەزراندن و ناو و فۆڕمى مامۆستایانى گرێبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردان
  • جەختکرایەوە کە داواکاریى مامۆستایانى گرێبەست پێشینەی کارەکانى شاندى هەرێمى کوردستانە لە بەغداد.

نوێنەرى مامۆستایانى گرێبەست لەگەڵ شاندی دانوستانکاری هەرێمى کوردستان لە ئەنجوومەنى وەزیران لە هەولێر کۆبووەوە و تاوتوێى پرسى دامەزراندن و ماف و شایستە داراییەکانى مامۆستایانى گرێبەستیان کرد.


 تاوتوێکردنی پرسی دامەزراندن و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست

  • بابەتى دامەزراندن و ناو و فۆڕمى مامۆستایانى گرێبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردان و جەخت لەوەشکرایەوە کە داواکاریى مامۆستایانى گرێبەست پێشینەی کارەکانى شاندى هەرێمى کوردستانە لە بەغداد.
  • لێکگەیشتنێکى باش لەنێوان هەردوولادا هەبووە لەسەر کەیسى مامۆستایان و ئەگەر حکومەتى عێراق سەرجەم گرێبەستەکان بکاتە بەهەمیشەیى.
  • بڕیارە بەمنزیکانە شاندى دانوستانکارى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد بکاتەوە و درێژە بە کۆبوونەوەکانی بدات لەگەڵ بەرپرسانى عێراق.

کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ پرسی مامۆستایانی گرێبەست و بە هەمیشەییکردنیان لە بەغداد

ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیى کۆبوونەوەکەى کردووە و ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و توانا نەجەف، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى کارگێڕی و دارایی، خوێندنى باڵا لە کۆبوونەکە بەشداربوون.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بابەتى دامەزراندن و ناو و فۆڕمى مامۆستایانى گرێبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردان و جەخت لەوەشکرایەوە کە داواکاریى مامۆستایانى گرێبەست پێشینەی کارەکانى شاندى هەرێمى کوردستانە لە بەغداد.

لێکگەیشتنێکى باش لەنێوان هەردوولادا هەبووە

ڕاشیگەیاند، لێکگەیشتنێکى باش لەنێوان هەردوولادا هەبووە لەسەر کەیسى مامۆستایان و ئەگەر حکومەتى عێراق سەرجەم گرێبەستەکان بکاتە بەهەمیشەیى، ئەو بڕیارە هەرێمى کوردستانیش دەگرێتەوە و بەڵێنیشیان پێدراوە پێداگرى لەسەر داواکاریى مامۆستایان بکەن.

بڕیارە بەمنزیکانە شاندى دانوستانکارى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد بکاتەوە و درێژە بە کۆبوونەوەکانی بدات لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و پێداگرى لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان و داواکاریى چین و توێژە جیاوازەکان بکات بۆ ئەوەى لە بودجەى 2027دا جێگیر بکرێن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ:

مامۆستایانی گرێبەست داوای جێگیرکردنی مافەکانیان لە بودجەی 2027دا دەکەن

شاندی دانوستانکاری هەرێم ئەنجامی کۆبوونەوەکانی بەغداد دەگەیەنێتە لایەنە سیاسییەکان

دوای 5 کاتژمێر کۆبوونەوە؛ لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لە نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان هەیە

جەبار حسین

1 کاتژمێر پێش ئێستا