پوختەیەک لەبارەی داستانی کاوەی ئاسنگەر
حەسەن فەلاح 47 خولەک پێش ئێستا
کاوەی ئاسنگەر، یەکێکە لە دیارترین پاڵەوانەکان لە مێژووی شانامە و داستانی کوردی، بەشێک لە مێژوونووسان بە کارەکتەرێکی ڕاستەقینەی سەردەمی ئەشکانییەکان 250ی پێش زایین بۆ 224ی زایینی هەڵیدەسەنگێنن.
کەسایەتی و چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر:
- سیمبولن بۆ شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەی زۆرداری
- ئاگر و شینبوونی دەشت و چرۆکردن، چەند هێمایەکی هاوبەشن لەنێوان سەرکەوتنی کاوەی ئاسنگەر و نەورۆز

لە ناوەڕۆکی گێڕانەوەکەیدا، کاوەی ئاسنگەر بە سەرکەوتنی بەسەر زوحاکی زۆردار، دەرئەنجامی داستانەکە بەرەو سەرکەوتن و کۆتاییەکی داخراو و ئەرێنی دەبات
کاوەی ئاسنگەر لە هونەر و ئەدەبی کوردیدا:
- لە دیارترین بەرهەمە ئەدەبییە کوردییەکان لەبارەی کاوەی ئاسنگەر، شانۆنامەکەی شێرکۆ بێکەسە، کە ساڵی 1971 بڵاویکردووەتەوە
- کاوەی ئاسنگەر تێکهەڵکێشە لەگەڵ هونەری کوردی و لە تابلۆ و پەیکەرەکاندا کارەکتەرەکەی دەدۆزرێتەوە

حەسەن فەلاح
47 خولەک پێش ئێستا