خەڵاتە موزیکییەکانی MTV دابەشکران: تەیلەر سویفت تۆمارێکی گەورەی شکاند
حەسەن فەلاح 48 خولەک پێش ئێستا
- 43ـەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی MTV بوو
- بە بردنەوەی خەڵات، تەیلەر سویفت بوو بە گەورەترین براوەی بۆنەکە لە مێژوودا
- ئێستا تەیلەر سویفت بە 30 خەڵات زۆرترین خەڵاتی موزیکیی MTV هەیە
لەمیانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکەدا، چەندین هونەرمەند و ئەستێرەی موزیکیی ئەمریکا بەشدار بوون، تیایدا باشترینەکان ئەمساڵی ئەمریکا دەستنیشان کران و سنووپ دۆگ میوانداریی کردن.

تەیلەر سویفت خەڵاتی باشترین ڤیدیۆی ساڵی بۆ گۆرانیی The Fate of Ophelia بردەوە و توانی تۆمارەکە لەگەڵ بیۆنسێ یەکسان بکاتەوە بە بردنەوەی زۆرترین خەڵاتی موزیکیی MTV.

- مادۆنا لە بنەڕەتی 13 بەربژێر بوون، توانی پێنج خەڵات بباتەوە
- لیزای بلاکپینک، توانی ببێت بە یەکەم خانمە هونەرمەندی ئاسیایی، لە ئاستی تاکبێژیدا، باشترین خەڵاتی پۆپ بباتەوە
- گرووپی BTS دوو خەڵاتیان بردەوە
- ڕای، سیەنا سپایڕۆ، ئۆلیڤیا ڕۆدریگۆ و نیرڤانا لە دیارترین براوەکانی دیکە بوون

حەسەن فەلاح
48 خولەک پێش ئێستا