یامال: با خەڵک هەر ڕەخنەم لێ بگرن
پوختەی هەواڵ:
- دیبەیتی یاریزانان لەسەر باڵۆن دۆر بەردەوامە
- ئەستێرەکانی تۆپی پێ خۆیان بە شایستەیی باڵۆن دۆر دەزانن
- لامین یامال ئاماژەی بەوەدا لە منداڵییەوە لە ژێر فشاری میدیاکانە
- یامال خۆی بە شایستەیی باڵۆن دۆر دەزانێت
دوای ئەوەی ئیسپانیا لە نەیشنزلیگ لە ئینگلتەرای بردەوە، یەکیک لە گۆڵەکان لامین یامال تۆماریکرد، دوای یارییەکەش ئاماژەی بە کۆمەلێک شتی گرنگ کرد:
لە تەمەنێکی بچووکەوە ڕووبەڕووی پەستانی میدیاکان بوومەوەتەوە، چاودێریی میدیاکان لەسەر ئاستی یاریزانان لە یانەیەکی گەورەی وەک بەرشلۆنە زۆر توندەو و هەمیشە بەردەوامە، هەمیشە چاویان لەسەرتە چی دەکەیت، چی دەخۆیت، چۆن دەجوڵێیت.
جیهانی تۆپی پێی ئەمڕۆدا، سەرنجی میدیاکان زۆر ڕەقە؛ ئەگەر زنجیرەیەک یاریی باشیش پێشکەش بکەیت، بەڵام تەنها لە 1 یاری دا ئاستت داببەزێت، میدیاکان وای پیشان دەدەن کە قەیرانێکی گەورە ڕوویداوە. بۆ من، 1 یاریی خراپ یەکسانە بە 400 یاریی خراپ لە چاوی میدیا و ڕەخنەگراندا."
لای من کلیلی سەرکەوتن لە تەمەنێکی لاودا بریتییە لەوەی ڕێگە نەدەیت ئەم قسانە کاریگەری لەسەر دەروون و بڕوابەخۆبوون بەجێبهێڵن. هەموو کات هەوڵدەدەم سەرنجم تەنها لەسەر مەشق و ڕاهێنانەکان بێت، نەک ئەوەی میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژانە چی دەنووسن.
خەلک پێم دەڵێن ئێستا تەمەنم 19 ساڵە و نابێت باڵۆن دۆرم پی بدرێت، یان دەڵێن، دەبێت خەڵاتەکە بدرێت بە کەسێکی دیکە چونکە بە حساب من هەرلە ساڵانی دیکەدا دەیبەمەوە، بەڵام ئەوەی من پێشکەشم کردووە لە پێشتر و ئێستاش شایستەیی خەڵاتەکەم، ئەوانەشی دەڵین یامال بێزارکەرە، با وابڵێن.
لامین یامال، یاریزانی ئیسپانیا و بەرشلۆنە.
1 کاتژمێر پێش ئێستا